‌≾هـەنـگـاوی شەشەم≿

298 57 62
                                    

‌جیمین پۆڤ٭
"با بچین یارمەتیان بدەین"
وتم و سەیرێکی ڕووخسارمیان کرد

"شێت بوویت؟"
جین دەستی لەسەری دام

"نەخێر گەرمیش نیت"
گەڕایەوە دوواوە

"گەمژەکان... چ بەشێک پێشتر نازناوی درووستکردنی شووێنی وەستانی پاسی وەرگرت؟"
پرسیم
هیوادارم سەر بگرێت

"چوار ساڵ پێش ئێستا هەمان قۆناغی ئێمە"

سۆهۆ وتی

"کەواتە ئێستا کێ دەیکات؟"

"بێگوومان بەشی دیزاین"
هۆسیۆک وتی

"کەواتە نازناوەکە بۆ ئەوان دەبێت؟"
پرسیم

"نەخێر نابێت ڕووبدات ئەوەی یەکەمجار درووستی کرد بەشی ئەندازیاری بوو"
سۆهۆ وتی

"کەواتە ئەگەر یارمەتیان بدەین دەتوانین نازناووەکە سەربەرزانە ڕابگرین"
وتم و پاڵکەوتم

"بەیانی دەڕۆینە یارمەتیدانیان"
جین وتی بەبێزاری

..

(لێرەدا ڕوونکردنەوەم دا کە چۆن جیمین هاوڕێکانی ڕازی کرد یارمەتی بەشی دیزاین بدەن"

(تایهۆنگ)

"نۆرەی ئێوەیە کاربکەن"
لووهان وتی

"ڕاستە"
جین بە ڕێکی وتی
بۆ یەکەمجار

"باشە هاوڕێیان با کاربکەین "
جۆنگکووک وتی

"سڵاوتان لێبێت"
کوڕێکی شیک جلێکی زەرد و پانتۆڵێکی سپی پۆشیبوو

"سڵاو"
جین وەڵامی دایەوە

سەیرێکی کردم دوواتر سەیری جیمینی کرد

ئەوە بۆچی لێرەیە؟
خێرا سەیری جیمینم کرد

"ئێوە.."
وتی و جیمین خێرا ڕۆشتەلای

"ئێ سڵاو با بڕۆینە لایەکی تر قسەبکەین"
قۆڵی گرت و بەدووای خۆیدا ڕایکێشا

"چی ڕوویدا؟"
هۆسیۆک بەسەرسووڕماوی پرسی

"نازانم ... با بڕۆین"
جین وتی و ڕۆشتن

"تـای بەڕاسـتی ئـەوان یارمەتیدەرن؟"
جۆنگکووک بەبێزاری پرسی

"خـەتـای ئێوەش بوو ڕۆژی پێشتر وتم کار بکەن"
وتم

نزیکەی هەفتەیەکە دەستمان بەکار کردووە
بەڵام نەخێر هەموو شتێک خراپە
هاوڕێکانم لە ڕقی ئەوان کارناکەن
ئەوانیش لە ڕقی ئێمە
قسەم لەگەڵ جیمین کرد
بەس وتی بەگوێی ناکەن

تا ئێوارە کاتژمێر 7 کارمان کرد
بەزۆری پێم کردن

بیریشم لەوە دەکردەوە دەبێت جیمین کێشە نوێیەکەی چاک کردبێت؟

هەریەکە گەڕاینەووە

بەماندوویەتی چوومە سەرەوە

جیمینم بینی کە خەریکی پەیوەندی کردنە
گرینگیم پێنەدا و تێیم پەڕاند

Ëŧëřŋåŀ λºνη(ᵛᵐⁱⁿ)•ᶜᵒᵐᵖˡᵉᵗᵉᵈ•Where stories live. Discover now