‌≾ خۆشەویستی تـایمـین ≀ ≿

299 59 63
                                    


جیمین گۆڵی کرد
کۆتایی بە یاریەکە هات

"گرووپی زانکۆی سیۆڵ بردیەوە پیرۆزە"
ناوبژیوان وتی

"ڕاست نیە گۆڵی کۆتایی نابێ هەژمار بکرێ"
کاپتن و هێرشبەری گرووپی بەرامبەر بەتووڕەیی وتی

"کێشە مەنێرەوە"
هاوڕێکەی دەستی گرت و بردیە لای ئەوانی تر

جیمین بەدڵخۆشی باوەشێکی قووڵی لە تای دا

دوواتر سەری گرت
"ماچت بکەم؟"
پرسی بە چرپەوە

"لێووم نا"
ڕوومەتی بردە پێش
جیمین دووسێ ماچی لەسەر یەک لێکرد

جین گاڵتەی پێدەکرد

پێکەنین
جۆنگکووک چیتر بەرگەی نەگرت
ڕۆشت بەرەو دەرەوە

"درۆ دەکەن ئەوان ناوبژیوانەکەیان کڕیوە"
بەتووڕەیی هاواریکرد

"ئۆو بەچکە دەوڵەمەند دۆڕانی قبووڵ نیە؟"
جۆنگکووک دەستی لەسەر سینگی لێک گرێدا
ئاوی ماندووبوون بەسەر قژیدا دەهاتە خوارەوە
خاولیەکی بچووک لەسەر شانی بوو
قۆڵە پڕ ماسوولکەکەی بەدەرکەوتبوو

"تۆ چ نەفرەتیەکی قسە بکەی؟"
بەتووڕەیی بۆی چوو ویستی لێی بدا
جۆنگکووکیش دەستپێشخەری کرد

هەموو کۆری دڵی لەو مستەدا بەتاڵکرد
بەریداوە سەر ئەرزەکە

بەلێووی بەخوێنەوە هەڵسایەوە لێی بداتەوە

"وەرە ئێمە بڕۆین"
نامجوون خێرا جۆنگکووکی ڕاکێشا بەدووای خۆیدا

"وەرەوە نەفرەتی"
هاواریکرد
هاوڕێکەی گرتبووی

"بەسە"

بەبێزاری دانیشت
لێووی سڕی

تووڕەببوو

مانای چیە دۆڕان؟

"تۆڵەت لێدەکەمەوە جۆنگکووک"

جۆنگکووک خەریکی فڕەدانی زەرفە ڕەشەکانبوو
کە پڕبوون لە قووتوو و شووشەی مەشڕووب
یەکێک لە تاریکایی بەدەرکەوت

هاتە نزیکی

"ئۆو کێ لێرە دەبینمەوە؟
جیۆن جۆنگکووک"
وتی و قژە زەردەکەی هەڵدایەوە

"تکایە تاقەتی شەڕم نیە جو هیووک"
جۆنگکووک ویستی بڕوواتە ژوورەوە

شتێک لە پشتی چەقی

"یەک هەنگاوی تر بڕۆ ئینجا خۆت ببینەوە"
هیووک وتی
بزەیەکی ناشیرنیش لەسەرلێووی بوو

"دوورکەوە هیووک ئەوەگاڵتە نیە"
جۆنگکوک بەهێواشی خۆی سووڕاند

"بەڵکوو ئەوەگاڵتەیەکە بۆمن
ئاگاداربە باووکم دەسەڵاتدارە
دەتوانم بەئاسانی بتکوژم"

"هم بەڵام ناتوانی"
جۆنگکووک دەترسا
بەڵام هیچی نەکرد تا دەربکەوێ

"ئێستاش دێیتە بەر دەستم تا بەدڵی خۆم لێتدەدەم"
ویستی بە دەمانچەکە بکێشێ بەسەریدا

Ëŧëřŋåŀ λºνη(ᵛᵐⁱⁿ)•ᶜᵒᵐᵖˡᵉᵗᵉᵈ•Où les histoires vivent. Découvrez maintenant