‌≾جـیـنڪووڪی≿

284 65 57
                                    


پەیوەندیەڪ بۆ جۆنگـکووکی بێزار هات
بەڵێ ئـەو چەند ڕۆژێکە زانیویەتی کە
یۆنگی و میجوو بونەتە خۆشەویست
ئەوەش بێزاری دەکا

سەیری کرد
دایکی هاوڕێکەی بوو

برۆیەکی بەرزکردەوە

"کارێکی پێمە؟"
لەبەرخۆیەوە وتی و هەڵیگرت

"جۆنگکووک"
دەنگی بە شڵەژاوی دەهات

"سڵاو خاتوون ئاروو چیبووە؟"
پرسی

"تای نەهاتۆتە لایتۆ؟"

"نەخێر دوو ڕۆژێکە نەمبینیوە، چی ڕوویداوە"

"بە پەیوەندی نێووان خۆی و جیمینم زانی .. ئەوان ڕایان کردووە هیچ شتێکیشیان نەبردووە"
جۆنگکووک هەستی کرد دەگریێ

"مۆبایلی،بردووە؟"

"بەڵێ بردوویەتی"
پەیوەندیەکەی داخرایەوە

ڕۆشتـە سەر ناوی تایهۆنگ

دووسێ جار پەیوەندی پێوەکرد
وەڵامی نەدەدایەوە

یان بڵێین داخرابوو

ڕۆشتە ئەو گرووپەی لە مسەنجەر دانراوە

کەچی کەس قسەی تێدا نەکردووە

-هاوڕێیان-

کووک نوسی و جین سەیریکرد

-بەڵێ-(جین)

ڕاستەوخۆ وەڵامی دایەوە

-جین پەیوەندی بە جیمینەوە بکە بزانە هەڵدەگرێ-(کووک)

-بۆچی؟-(جین)

-دە پەیوەندی بکە-(کووک)

پاش چەند خولەکێک گەڕایەوە

-کووکی هەڵناگرێ سێ چوار جارم بۆی کرد-(جین)

ئەوانەی تر سەیری گفتووگۆیەکەیان دەکرد

-دایکی تای پەیوەندی کرد وتی جیمین و تای ڕایان کردووە-(کووک)

-خۆشت دەزان باسی چی دەکەی؟-( هۆپی)

-هەر ئەوەیە چیبکەین؟-(کووک)

-هیچ ناکەین خۆ مناڵ نین دەزانن چی دەکەن-(سۆهۆ)

-ناکرێ دەبێ بڕۆمە لای ماڵیان-(کووک)

-منیش دێم .. بزانم باوکی جیمین چی دەڵێ-(جین)

-منیش دێم-(هۆپی)

-لەلای ماڵیان دەتانبینم-(کووک)

جۆنگکووک خێرا جلێکی پۆشی و بە تەکسیەک ڕۆشتە لای ماڵی تایهۆنگ

Ëŧëřŋåŀ λºνη(ᵛᵐⁱⁿ)•ᶜᵒᵐᵖˡᵉᵗᵉᵈ•Nơi câu chuyện tồn tại. Hãy khám phá bây giờ