part<2>

100 19 21
                                    

|be happy|

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.


|be happy|

no one pov

هان:زۆر باشە هیوادارم هەمووتان بتوانن نمرەی بەرز بەدەست بهێنن

مامۆستا هان وای وت دوای ئەوەی کۆتا پەڕاوی تاقیکردنەوەی لە قوتابییەکەی دیانا وەرگرت و هیوای بۆ خواستن

هان:وانەکە زوو کۆتای پێهات ئێستاش وە ئێستا هەواڵێکتان دەدەمێ

مامۆستا هان وای وت کاتێک هەستایەوە لەسەر کورسییە جوڵاوەکەی و سەیری قوتابیانی دەکرد بە
زەردەخەنەوە

ئەو ڕابەری پۆلی (B)یە و هەر هەواڵێک دەربچێت ئەو پێیان دەگەیەنێت ئەو مامۆستایەکی ڕوو خۆشە و زوو تێکەڵ دەبێت

هان:گەشتێکمان بۆ ڕێکخستوون بەهۆی کردنەوەی قوتابخانەکە وە هەروەها هەمووتان دەبێت بێن بۆ ئەم گەشتی سەرشاخە

مامۆستا هان ڕوونکردنەوەی بۆ هەریەکێک لە قوتابیان دا دەربارەی گەشتەکە ئەمە هیوایەکی بەخشی بە قوتابیان و دڵخۆشی کردن و درێژەی بە قسەکانی دا

هان:وە لەوێ دەبێت چادر هەڵبدەن لەوانەیە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لەوێ بمێنینەوە وە پۆشاکی گەرم لەگەڵ خۆتان بهێنن بۆئەوەی سەرماتان نەبێت وە وانەکە زوو کۆتای پێهات دەتوانن پشوو وەربگرن لەناو پۆلەکەدا

ئەو مامۆستایەکی تەواو نموونەییە بۆ قوتابییەکانی هەموو کات لە خەمی قوتابیەکانییەتی ئەو تاکە مامۆستایە کە هەموو قوتابییەکان خۆشیان دەوێت

دوای ئەوەی قوتابییەکان پشوویەکیان لەلایەن مامۆستاکەیانەوە وەرگرت هەموویان دەستیان کرد بە قسەکردن و چرپە چرپ

ئەوە یەکەم گەشتی ئەم ساڵە کە ڕێکخراوە بۆ قوتابیان،بەڕێوبەری قوتابخانەکەیان زۆر حەز بە گەشت ناکات هەربۆیە زۆر بە دەگمەنی ڕێکیدەخات

ئەمەش قوتابیانی نیگەران کردووە و بێزاری کردوون لەوەی کە تەنها لە قوتابخانەیەکی شەو ڕۆژیدا بمێننەوە و لەوێ تەواوی کاتەکانیان بەسەر ببەن

قـوتـابـخـانـەی سـەر چـیاڪـە|بـانـگپـینـڪWhere stories live. Discover now