چێژ ببینن💗💗
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|نامجوون:کەواتە با برۆین...(هەموویان سەریان لەقاند و نزیکی دەرگاکە کەوتنەوە بۆ ئەوەی برۆن،کەمێکی کردەوە دیتی زۆمبی زۆری لێبوو سەیری دواوەی کردەوە و گووتی...)زۆرن ئاگادار بن..(سەریان لەقاند)بابرۆین..(دەرگاکەی بە خێرای کردەوە دەستیان کرد بە کوشتنی زۆمبیەکان نامجوون لەگەڵ کوشتنەکان گووتی...)
نامجوون:با برۆین کاتی خۆتان زۆر بەفیرۆ مەدەن...(لەگەڵ ئەمانە هەموویان رۆیشتن بەرەوە دەرگای چوونە دەرەوە نامجوون لەلای دەرگاکە وەستا یەک یەک پێیانی دەگووت...)دەی برۆن..(لە کۆتایدا بەس خۆی مابوویەوە چاوەڕێی نامجوونیان دەکرد)
جین:دەی نام وەرە خێراکە مەتریسدارە...(نامجوون سەری نەوی کرد دواتر بەرزی کردەوە و بزەیەکی کرد گووتی...)
نامجوون:وەک ئەوەی پێم گووتن گازتان لێنەگیرێ و لەلای یەک بمینێنەوە یەکتر بە جێ مەهێڵن باشە؟(هەموویان سەریان لێشێواو بوو)
جین:مەبەستت چییە ؟(نامجوون هیچی نەگووت تەنیا سەیریان دەکرد تای بە دڵپڕیەوە گووتی...)
تایهیۆنگ:هیۆنگ باسی چی دەکەی خێراکە با برۆین زۆمبیەکان وا دێن....(قۆڵی نامجوونی گرت بەڵام بە توندی دووری خستەوە تای سەری خۆی نەوی کرد دواتر بەرزی کردەوە گووتی....)با برۆین تکایە..(بە تکاوە دەیگووت)
نامجوون:ئاگاداری خۆتان بن هەرگیز واز نەهێنن برۆنەوە ماڵی دایک و باوکی تای ،خۆتان لە کێشە بەدوور بگرن(بە دڵپڕیەوە دەیگووت)لەبیرتان بێت خۆشم دەوێن...(فرمێسک لە چاوی هاتە خوار)
جین:نامج...نامجوون ئەو قسانە بوەستێنە بە خێرای وەرە...(لەو کاتەدا چەندەها زۆمبی هاتن هێرشیان بۆ نامجوون نەبرد نامجوون دووری خستنەوە کە دەیان ویست هێرش بۆ ئەوانی تر بەرن)
نامجوون:سوودی نییە من گازم لێگیراوە ...(فرمێسکەکانی سڕی )هەر ئێستا برۆن یۆنگی جۆنگکووک ئاگاداری هەموویان بن جین تۆش ئاگادریان بە تکایە ....(بە فەرمانەوە گووتی لە دوای ئەوە دەرگاکەی داخست کە پەنجەرەی پێوەبوو نامجوون لە پێش دەرگاکە وەستا بۆ ئەوەی زۆمبیەکان ئەوان نەبینن جین دەستی بە شوێنی رووخساری نامجوون دا دەهێنا و بە گریانەوە دەیگووت....)
جین:نامجوون دەرگاکە بکەرەوە تکایە تکات لێدەکەم دەی رێگا چارەیەک دەبینینەوە دڵنیابە دەی وەرە تکایە دەرگاکە بکەرەوە....(بە گریانێکی قوڵەوە گووتی)تکایە ئازیزەکەم نامجوون...(یۆنگی قۆڵی نامجوونی گرت فرمێسک لە چاوی دەهات ئەویش بە گریانەوە پێی گووت...)
یۆنگی:تکایە جین با ئێستا برۆین..
جین:نا نامەوێ بە تەنیا دەبێ نامەوێ ،نامەوێ بە تەنیا بێت..(سەری دەلقاند بە مانای نەخێر لەو کاتانەدا فرمێسک لە چاوی دەهات)
YOU ARE READING
Stay_taekook
Randomلە کاتێکدا ڤایرۆسێک بڵاو دەبێتەوە ئایا کۆمەڵێک هاوڕێ دەتوانن تاکوو کۆتایی یەکتر بپارێزن و لای یەک بمینێن؟ Main:#taekook #yoonmin #namjin Starts:20/5/2023 Ends:9/7/2023 Hope you enjoy<3