PART 15

338 36 4
                                    

.
.
.
.
.
.
.
.
.
let's start
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
«ن/ت سندووقەکەی لەسەر سیسەمەکە دانا و کردیەوە چەند پەڕاوێکی تێدا بوو کە ئەوەنە کۆن بوو تۆزی لەسەر نیشتبوو کاتێک پەڕاوەکانی کردەوە و خوێندیەوە چاوەکانی پڕ فرمێسک بوون و فرمێسکەکانی لەچاوی هاتە خوارەوە و پەڕاوەکانی برد و چووە خوارەوە لە کاتێکا توڕە و شکاو بوو هەموویان دانیشتبوون بێجگە لە جۆنگکووک ن/ت چووە بەردەمیان و هەموو دەم و چاوی بە فرمێسکەکانی تەڕ بووبوو»

ن/ت: ئەمە چیە؟؟ بۆچی پێمتان نەووت؟ کیم تایهیۆنگ تۆ ئەم هەموو ماوەیە ئەتزانی و پێمت نەووت؟ چۆن ویژدانت ئازاری نەدای؟ م-من ئەم هەموو ماوەیە وام زانیوە جیۆن جۆنگکووک برای ڕاستی منە؟

«ن/ت هێزی نەما و کەوتە سەر زەویەکە و چاوەکانی داخرا،ئەوانی تر شۆکبووبوون و هەموویان بە خێرای هاستان بەرەو ڕووی ڕۆشتن تای ڕێک کردیە باوەش»

تای:سیۆکجین زوو سەیارەکە ئامادە بکە

«جین بەخێرای چووە ناو سەیارەکەوە ئێڤاش لە دواوە لای ن/ت بوو و دەسی کرد بە گریان تایش لەتەنیشت جین لە پێشەوە بوو چاوی پڕ فرمێسک بوو و هەوڵی ئەدا نەگری گەیشتنە نەخۆشخانەکە و ڕێک ن/تیان بردە ژوورێکەوە و ئەوانی تر لە دەرەوەی ژوورەکە چاوەڕوان بوون»

جین:تای ئەم حاڵە چیە؟ ئەتوانی ڕوونکردنەوەیەکمان بەیتێ؟

تای:ن/ت هەڵگیراوەتەوە و خۆی ئاگادار نەبوو من-من ئاشقی ئەوم و نەمئەویست کە ئەو بزانێ جۆنگکووک برای ڕاستەقینەی نیە بۆیە پەڕاوەکانم لە ڕۆژی پرسەکەی بەڕێز جیۆن دزی و بردم بۆلای خۆم وە ئەمڕۆ ئەو دۆزیویەتیەوە،هیۆنگ چۆن جارێکی تر سەیری چاوی ئەو بکەمەوە؟

«تای هەموو قسەکانی بە دڵپڕیەوە کرد و لە کۆتای قسەکان دەسی کرد بە گریان و باوەشی کرد بە جینا ئێڤاش دانیشتبوو ئەگریا دوای دە خولەک پزیشکەکە هاتە دەرەوە تای بە خێرای بەرەوڕووی چوو»

تای:پزیشک چی بوو؟ئایە باشە؟ بۆچی وای لێهات؟

پزیشکەکە:بەڵێ باشە، پشکنینمان بۆ کرد هیچ کێشەیەکی نیە بە هۆی پەشۆکان یاخوود خەمخواردن وای لێهاتووە ئێستا ئەیگوازینەوە بۆ ژوورێکی ئاسایی و ئەگەر ئەتانەوێ ئەیبەینە VIP.

تای:بێگوومان ئەمانەوێ، زۆر سپاس دکتۆر

(بڕاون:ئاخر تۆ بەس سێرکە خاتوو ن/ت ژووری VIP بۆ ئەگیرێ😂🌚)

«دوای ئەوەی ن/ت برایە قاوشەکە سیانەکەی تر لە ژوورەوە بوون و سەیریان ئەکرد هەموویان زۆر بێدەنگ بوون ن/ت خەوێندرابوو پەرستارەکە پێیانی وتبوو چەند خولەکێکی تر دێتەوە هۆش خۆی،ئێڤاش بە دیاریەوە وەستابوو و فرمێسکەکانی بەردەوام نوێ ئەبوونەوە،
ن/ت جووڵەیەکی کرد ئێڤاش فرمێسکەکانی سڕی»

""هـەمــوو شـــتـێـک دەدەم لــەپــێنــاوت""✓✓Where stories live. Discover now