پاڕتی یەک

147 27 13
                                    

ئانی و میا هەردووکیان ستەین بۆیە چوون لە کۆریا بژین و ببن بە ستافی سترای کیدز

لە کۆریا:
ئانی:ئانی واووو لە کۆتایدا دوای ئەو هەموو هەوڵ و ماندووبونە
میا:ئانی یانی ئێستا ئێمە بەڕاستی لە کۆریاین یان تەنها خەونە بە گریانەوە
ئانی میای لە باوەش کرد وتی بە خەونەکەمان گەیشتین
ئانی و میا چوون هۆتێلێکیان گرت و بێ ئەوەی جلەکانیشیان ڕێک بخەن یەکسەر خەوتن چوونکە زۆر ماندوو بوون

بەیانی:
میا:ئانی هەستە لە خەو درەنگە ئەبێ ئەوڕۆ بڕۆین بۆ کۆمپانیانی JYP

خێراکردنی کات:
ئانی و میا نانی بەیانیان خوارد و هەندێ کەلووپەلی ڕۆژانەیان ڕێک ئەخست چونکە ئەوان هێشتا لە هۆتێل ئەبوون و هێشتا خانوویەکیان دیاری نەکردووە
لیا تەلەفۆنی کرد
لیا:بە سەلامەتی گەیشتن؟
ئانی:بەڵێ ئێستاش هەندێ کەلووپەل و شت ڕێک ئەخەین
لیا:ئەی بۆ تەلەفۆنێکتان نەکرد؟
ئانی:بڵێم چی زۆر ماندوو بووین
میا:واز لەوە بێنن چی بوو قسەت لەگەڵ لەگەڵ پاڕک   (سەرۆکی کۆمپانیایJYP)جین یۆنگ کرد؟
لیا:بەڵێ
میا:چی وت؟
لیا:وەڵا بەداخەوە وتی ستافمان ناوێت
میا:چی!؟
لیا:گاڵتە ئەکەم وتی با ئەمڕۆ بێن
میا:من ئەو کووژم

کاتژمێر چواری نیوەڕۆ:
ئانی و میا چوون بۆ کۆمپانیای جەی وای پی
ستاف:فەرموو بەڕێزم چیتان پێویستە؟
ئانی:ئەمەوێ بەڕێز پاڕک جین یۆنگ ببینم
ستاف:فەرموو بەدوام وەرن
ئانی و میا لەگەڵی ڕۆیشتن

میا و ئانی لەگەڵ پاڕک جین یۆنگ:
میا:ئەوەی ڕاستی بێت ئەمانەوێت لێرە کاربکەین
پاڕک جین یۆنگ:ئەزانم لیا پێی وتم ئێوە هاوڕێی ئەون؟
ئانی:بەڵێ
پاڕک جین یۆنگ:باشە لە کەیەوە لە کۆریان؟
ئانی:دوێنێ هاتین
پاڕک جین یۆنگ:ئاااا بەڕاست باشە لە کوێ دەمێننەوە؟
ئانی:ئەوەی ڕاستی بێت جارێ خانووێکمان نەدۆزیتەوە جارێ هەر لە هۆتێل ئەمێنینەوە
پاڕک جین یۆنگ:ئێ زۆر باشە ئەتوانن لێرە بمێنەوە لە قاتی سێیەم
ئانی و میا:بەڕاست؟؟؟
پاڕک جین یۆنگ:بەڵێ
میا:ئەی کەی ئەتوانین دەست بەکار بکەین؟
پاڕک جین یۆنگ:هەر ئەمڕۆ گەر بتانەوێت
ئانی و میا:بۆ نا
پاڕک جین یۆنگ بانگی ستافەکەی کرد بۆ ئەوەی شوێنەکانیان نیشان بەرێت
ئانی و میا:زۆر سپاس ،خۆیان چەماندەوە

ستافەکە شوێنەکانی نیشان دان
ستاف:ئەوەش قاتی چوارەم ئایدۆڵەکان لێی دەمێننەوە
ئێرەش ژووری دانس کردنە ئێستا سکز لەوێنە ئەتوانن بڕۆن خۆتانیان پێ بناسێنن
ئانی:زۆر سپاس

felix pov:
لە ژووری دانسەکەدا ڕاهێنانم ئەکرد لەگەڵ ئەندامەکان چونکە ماوەیەکی تر کۆڵابێکمان هەیە لەگەڵ گرووپی ئێنهایپێن
بانگچان:کوڕینە بەڕێز جین یۆنگ وتی لەوانەیە 2 مەیک ئەپ ئاڕتیستی نوێمان بۆ بێت
من:ئەی مەیک ئەپ ئاڕتیستەکەی خۆمان؟
بانگچان:ئەو وابزانم ئەبێت بە دایک بۆیە وازی هێنا

هەندێ ڕاهێنانمان کرد دوای دوو کچ هاتنە ژوورەوە
annie pov:
چوینە ژوورەوە بۆ ئەوەی خۆمان بە ئەندامەکان بناسێنین هەستێکی زۆر سەیرم هەبوو ئەو هەشت کوڕەی ژیانیان ڕزگار کردم ئێستا لە بەردەمم وەستاون
end pov:
ئانی:سڵاو من مەیک ئەپ ئاڕتێستە نوێیەکەتانم تەمەنم 20 ساڵە خەڵکی ئوستوڕاڵیامە
میا:سڵاو منیش هاوڕێی ئانیم هەمان تەمەنین و خەڵکی ئوستوڕاڵیامە
بانگچان:واووو کەواتە ئێوەش خەڵکی ئوستوڕاڵیانە خۆشحاڵ بووم بە ناسینتان
ئانی و میا:زۆر سپاس ئێمەش خۆیان چەماندەوە
annie pov:
خۆمان بە ئەندامەکان ناساند هەموویان زۆر دڵخۆش بوون وە زۆر بەڕێزیش بوون وەک ئەوەی بیرم لێ ئەکردەوە تەنیا فلیکس نەبێ بە چاوێکی زۆر سەیر سەیری ئەکردم ئەندامەکانیش هەستان پێکرد بوو
felix pov:
باوەڕم نەئەکرد ئەو هەستە ڕاستی بێت وەک خەونێ بوو کچێکم بینی وەک فریشتەیەک بوو قژە سوورە خاوەکەی و چاوە هەنگوینییەکانی بە لێوە پڕە پەمەییەکانی زەردەخەنەی ئەکرد ئەتوانم بڵێم گوێم لە ترپەی دڵم بوو هات خۆی بە ئەندامەکان ناساند کەچی من نەمتوانی یەک وشەش بڵێم دوای هاتە بەردەمم بۆنێکی زۆر خۆشی لێئەهات وەک بۆنی ڤانێلا بوو خۆی پێناساندم لەگەڵ هاوڕێکەشی
دوای هەندێ قسەمان کرد و باسی ئەوەیان کرد کە ئەوان ستەیین(هەواداری سکز) ئەوەی ڕاستی بێ هەستێکی خۆشم هەبوو
end pov:
لینۆ:ئەی بایستان کێیە؟(دڵخوازترین ئەندام)
میا:تۆۆۆۆ
لینۆ ڕووخساری سوور هەڵگەڕا :واووو
هەموویان پێکەنین
هیۆنجین:ئەی تۆ ئانی نەکا تۆش هەر بایست لینۆ بێت؟
ئانی:نەخێر ئەوەی ڕاستی بێت من بایسم سنگمینە ئەو بۆ من زۆر تایبەتە
سنگمین دڵی خۆش بوو:یااا زۆر سپاس تۆش بۆ من تایبەتی ئانی

جارێ ئەوەنە بەسە بمبوورن لەوانەیە کەمیش بێت و کەم و کورتی زۆریشی هەبێت چونکە یەکەم چیڕۆکمە ئەمەوێ ئەوەش باس بکەم لەوانەیە لە ژیانی ڕاستیش شتی وا نەبێت کە ستافەکان یان ئایدۆڵەکان لە کۆمپانیا بژین یان چۆن کۆمپانیا ستافەکان وەر ئەگرێت بەس من بۆ چیڕۆک بابەتەکەم ئاوا لێکردووە بۆیە زۆر بەجدی وەری مەگرن🎠🫧

My lover is an idol🕯️🦢💌Where stories live. Discover now