پاڕتی چوار

76 5 7
                                    

چۆنن کچینە باشن؟ پاش هەشت مانگ هاتمەوە بمبوورن تخوا بەس هەندێ کێشە لە واتپادم هەبوو الحمداللە چارەم کرد

🎀بیرهێنانەوە:
هەموو ئایدۆڵەکان و ستافەکانی جەیوایپی ئەچن بۆ گەشتێ جا ئێستا فلیکس و ئانی لە ناو پاسن و سەما ئەکەن
ئانی:لیکسی؟
فلیکس ڕێک لە دەمی دەرچوو وتی:گیان

ئانی شەرمی کرد بەڵام ویستی بە ئاسای ڕەفتار بکا

ئانی:هەست ئەکەم لینۆ و میا یەکتریان خۆشەوێت تۆش هەمان هەستت نییە؟
فلیکس:ئۆهــ منیش بیرم لەوە ئەکردەوە
ئانی:باشە میا بۆ بە من ناڵێت؟؟؟
فلیکس:بڵێم چی لینۆش بە ئێمەی نەوتووە
ئانی:ئەبێ هەستی خۆیان بۆ یەکتر دەربڕیبێ؟
فلیکس:باوەڕ ناکەم
ئانی:ئاییی توخوا زۆر ناخۆشە کەسێکت خۆش بوێ هەستی خۆتی بۆ دەرنەبڕی
فلیکس:وایە بەڵام شتێ وا ئاسان نییە هەستی خۆتی بۆ دەربڕی ئەترسی ئەی گەر منی ڕەتکردەوە جا ئەگەر ئایدۆڵ بیت وەک ئێمە زۆر قوڕستریشە زۆرررر
ئانی:ڕاست ئەکەی بەخوا

🎀چیڕۆکی خۆمان:
پاش ساتێ لە سەما کردن کردن فلیکس هەستی کرد ئانی ماندوو بووە
فلیکس:ئانی باشیت؟
ئانی:بەڵێ
فلکیس:وەرە با پشوویێک بدەین ماندوو دیاریت
ئانی:باشە
هەردووکیان لە تەنیشت یەک دانیشتن ئانی کامێرایەکی لابوو دەریهێنا
ئانی:وێنەیە بگرین؟
فلکیس:بەڵێ (زەردەخەنەیەکی کرد)
ئانی وێنەیەکی خۆی و فلیکسی گرت و سەیری وێنەکەی کرد
ئانی:ئۆووو زۆر جوان دەرکەوتووین سەیرکە
فلیکس هەر بیری چوو سەیری خۆی بکات لەبەر جوانییەکەی ئانی لە وێنەکەدا
فلیکس:ڕاست ئەکەی زۆر جوانی مەبەستم زۆر جوان دەرکەوتووین بێگوومان هەردووکمان
ئانی بە نەرمی پێکەنی دوایی ڕاچڵەکا بە پێکەنینەکە بەرزەکەی لینۆ و میا، فلیکسیش بەهەمان شێوە
فلیکس:برانەڕۆ مناڵی خەڵک خۆش ئەژین
ئانی:ڕاست ئەکەی بەخوا جا توخوا ئەو میایەی ئەیبینی پێی ئەوتم ئەو خەڵکە زۆر گێژە چۆن ئەتوانن خۆشەویستی بکەن (لاسایی میای دەکردەوە و بەهەمان تۆنی میا وای دەوت)
فلیکس زۆر پێی جوان بوو بە زەردەخەنە سەیری دەکرد و چاوەکانی دەبریسکاوە
ئانی:فلیکس!؟
فلیکس:بەڵێ؟
ئانی:چاوەکانت زۆر جوانن بەخووا تازە لێی ورد بوومەوە

My lover is an idol🕯️🦢💌Where stories live. Discover now