'ᵖᵃʳᵗ2ᵗʷᵒ'

395 59 56
                                    


هەرگیز ناتوانیت بە ڕابردوو پلان
بۆ داهاتوو دابنێیتᎲ💛Ꮂ




⊰⊱⊰⊱

20 ڤۆت 20 کۆمێنت پارتی داهاتوو پۆبلیش دەکەم🙃💜

~~~~~~~~~~~~~~

گەیشتن بە کۆمپانیای پیشەسازیەکانی کیم

PoV n/t

|ن/ت ئۆتۆمۆبیلەکەی وەستاند و بە خێرای بەرەو ئۆفیسەکە بەڕێکەوەی هێشتا نەفرەت لە شۆفێرەکە و بەڕێوەبەرەکەی دەکات چونکە بەهۆی ئەوانەوە گڵۆپی ڕووناکی ئۆتۆمۆبیلەکەی شکاوە. جلەکانی ڕێک کردەوە، بە شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێلەکاندا تێپەڕی بەڵام لەم نێوانەدا وەستا، کاتێک ئۆتۆمبێلێکی ئاشنای بینیی کە لەوێ وەستاوە بۆ ماوەیەک هەر لەوێ وەستابوو هەر سەیری ئۆتۆمۆبیلەکەی دەکرد و بە چاو دەیپشکنی و دەستی لەسەر چەناگەی دانا و وتی|

ن/ت~ " ئەوە ئاشنایە" |وتی و بەردەوام بوو لە تێڕامان| " ئایا من هیچ شتێکم دەستدەکەوێ لە سەیرکردنی ئەم ئۆتۆمۆبیلە" |وتی و لە بیرکردنەوەکانی هاتە دەرەوە و بەرەو ناوەوەی کۆمپانیا بەڕێکەوت...، لەبەردەم پێشوازیکارەکە ڕاوەستابوو، پرسیاری لێکرد دەربارەی ئەو شوێنەی کە دەبێت چاوپێکەوتنەی لێ ئەنجام بدرێت و سکرتێری بەر دەرگاکەش شوێنەکەی پێ وت و دواتر لە نزیکەوە هەر سەیری کۆمپانیاکەی دەکرد...
بینای کۆمپانیاکە زۆر گەورە بوو بەلایەوە پێیوابوو کە تا ئێستا بینای وا گەورەی نەبینیوە دوای تێبینی کرد کە ناوەوەشی زۆر گەورەیە بەڵام وتی..|

ن/ت~ " هێشتا کۆمپانیاکەی باوکم باشترینە" |بە شانازیەوە وتی و ڕێیکرد بەرەو شوێنی چاوپێکەوتنەکە . لەوێ چەند پاڵێوراوێکی دیکەی بینی کە ئامادەبوون و زانی کە سەرۆکەکە قسە لەسەر چاوپێکەوتنەکە ناکات، بەڵکو بەڕێوەبەری گشتی پارک جیمینە|

|پاڵێوراوەکان کە ئەوانیش بەهەمان شێوە دەیانویست ببن بە سکرتێر بە نۆرە دەچوون بۆ ژوورەوە و دواتر یەک بە یەک هاتنە دەرەوە، ن/ت لێدانی دڵی کەمێک زیادی کرد. چونکە ئەم کارە بەڕاستی گرنگ بوو بۆ ئەو ، نەک بۆ مانەوە و بەدەست هێنانی پارە ، بەڵکو بۆ سەلماندنی تواناکانی. لە کۆتاییدا نۆرەی ن/ت هات و هەستا بۆ ئەوەی بچێتە ژوورەوە. دەستەکانی بەهۆی دڵەڕاوکێوە ئارەقیان کردبوو ، بەڵام هەناسەیەکی قووڵی هەڵکێشا پێش ئەوەی بە زەردەخەنەیەکی بچووک و متمانەوە بچیتە ژوورەوە. لە دەرگای دا و چویە ژورەوە.|

|پیاوێکی بینی، کەمێک لە ئەو گەورەتر بوو کە ئەویش پارک جیمینە، لەسەر کورسییەکە دانیشتبوو، سەیری فایلەکەی دەکرد. جیمین سەیری ن/تی کرد و زەردەخەنەیەکی بچوکی پێدا کاتێک ن/ت سەری بۆ دانەواند بە مەبەستی سڵاوکردن. دوای لەبەردەم جیمین دانیشت و ئەو بە دەست ئاماژەی بۆ ن/ت کرد بۆ ئەوەی فایلی زانیاری کەسی خۆی پێبدا.|

سکرتێرەکەی کیم تایهیۆنگ(بەردەوامە)Where stories live. Discover now