ᵖᵃʳᵗ8ᵉⁱᵍʰᵗ

148 27 23
                                    

˚*♡ *

وە لە کۆتایدا بڕیاری نەدا خۆشی بوێم..🤎🐻.

︻╦╤─ ҉ -¨ * ‧₊˚*♡ * *" ♡. ♡

.

|ئەو هەواڵەی کە باوکی ن/ت دەربارەی هاوسەرگیری لەگەڵ کیم تایهیۆنگ بڵاوی کردەوە هیچ نەبوو تەنها تەقینەوەیەک بوو لەناو مێشکی بەردەوام دەزرینگایەوە و سەری پڕ بوو لە قسەکانی باوکی، ن/ت بەرەو بینای ئۆفیسەکە ڕۆیشت.|

|ن/ت هەر لەو بیرکردنەوانە دابوو و بەرەو بەرزکەرەوەکە ڕۆیشت بەدەم ڕێگاوە لەناکاو خۆی بە کەسێک داکێشا.|

ن/ت~" ئۆهـ... ببورە"

| یەکسەر وتی بەڵام هەناسە بڕکێی کرد چونکە ئەو کەسە کەس نەبوو جگە لە بەڕێوەبەرەکەی کیم تایهیۆنگ. ن/ت چەند جارێک چاوی تروکاند کاتێک تای بە توندی سەیری کرد پێش ئەوەی بچیتە ناو بەرزکەرەوەکە.|

|ن/ت لە سوچێکی دووری بەرزکەرەوەکە وەستابوو دوای سڵاوکردن بەڵام تای تەنانەت وەڵامی نەدایەوە چونکە خۆی سەرقاڵ دەکرد بە مۆبایلەکەی. لە ڕاستیدا ئەو هیچ شتێکی نەکرد جگە لە یاری کردن بە مۆبایلەکەی تەنها بۆ ئەوەی خۆی لە ن/ت بە دوور بگرێ. مێشکی تای هەر باسی ن/تی دەکرد لەو کاتەوەی کە خێزانەکەی ئارەزووی خۆیان بۆ هاوسەرگیری لەگەڵ ن/ت ئاشکرا کرد.|

ن/ت~" ئمم گەورەم...."

|ن/ت دوو دڵ بوو بەهۆی ڕەفتارە سەیرەکەی تای کە ئایا ئەو دەربارەی پێشنیاری هاوسەرگیریەکە زانیویەتی، بۆیە هەوڵی دا یەکەم هەنگاو بنێت. بەڵام|

تای~" دەمت دابخە! "

|تەنانەت سەری بەرز نەکردبۆوە تا سەیری بکات. |

ن/ت~ "بەڵام گەورەم..."

|دووبارە تای قسەی بڕی|

تای~" بێدەنگ خاتوو چۆی"

|ن/ت چاوی لە تای سوڕاند و سەیری لاکەی تری کرد ،" باوکیشم دەیەوێ هاوسەرگیری لەگەڵ ئەمە بکەم"،لە ژێر لێویەوە وتی|.

|بەرزکەرەوەکە خەریک بوو بگاتە نهۆمی سەرەوە لەناکاو هەردووکیان گوێیان لە دەنگێکی بەرز بوو بەرزکەرەوەکە لەرزی و پاشان وەستا. ن/ت پشتی بە دیوارەکە بەست بۆ پاڵپشتی، لەکاتێکدا زەویەکەی ژێری هەر دەلەرزی وەک ئەوەی بوومەلەرزە هەبێت.|

ن/ت~ "چی ڕوویدا؟"

|لە ترسا بە ئەستەم هەناسەی دەدا و سەیری تای کرد کە ئەویش کەمێک گرژ دیار بوو بەڵام هێشتا ئارامی خۆی پاراستبوو.|

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Sep 10 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

سکرتێرەکەی کیم تایهیۆنگ(بەردەوامە)Where stories live. Discover now