|ن/ت لەوێ بە بەستووی وەستابوو، و سەری نزم کردبوو سەیری زەوییەکەی دەکرد و زۆر شڵەژاو بوو. لەو کاتەدا تەنها ئەگەر زەوییەکەی ژێرەوە ببێتە دوو پارچە و دەیویست بتوێتەوە و بڕواتە ناو زەویەکە و ون بێت. ن/ت دەترسا و دڵەڕاوکێ و شەرمەزار بوو|
تای~"چی دەکەیت لێرە خاتوو چۆی؟."
|تای بە توڕەی سەیری ن/ت'ی دەکرد چاوەڕێی وڵام بوو|
ن/ت~"گ-گ-گەورەم"... |دەنگی لەرزی و ئەو فایلەی کە هەڵیگرتبوو لەگەڵ دەستی دەلەرزی، بە دڵنیاییەوە ن/ت پێشتر پلانێکی دیکەی هەبوو، بەڵام لەلایەن تایهیۆنگەوە گیرا و ئێستاش ئەستەمە ڕزگاری بێ|
|گومان لەوەدا نییە کە ن/ت لەوێ بوو بۆ ئەوەی بزانیت کە گفتوگۆکان لە ژورەوە لەسەر چییە. ن/ت لەوە دەترسا کە سیۆکجین هەموو ئەو شتانە بڵێت کە پێی گوتبوو و بەم زووانە دەرکراوە. بەڵام ئێستا پەشیمانە لەوەی کە گوێی لە گفتوگۆکەیان گرتوە.|
ن/ت~"مـ مـ من لێرە بووم بۆ ئەوەی ئەو پەڕاوانەت پێ بدەم بۆ ئەوەی واژویان بکەی." |ئەو فایلانەی بەرز کردەوە کە پێی بوو و نیشانیدا|
تای~"لەبەر ئەوە پێویست بوو بێیتە ژوورەوە. ئێوە لێرە چیتان دەکرد؟"
|ڕوخساری تای ئەوەی نیشان دا کە بە هیچ شێوەیەک بڕوای بە درۆ سپییەکەی تۆ نەکردوە|
ن/ت~"خەریک بوو بێمە ژورەوە."
تای~"بۆ ئەوە پێویست بوو لە دەرگا بدەیت نەوەک لێرە بوەستی"
|تای قۆڵەکانی لێک گرێدا و هەر سەیری دەکرد|
ن/ت~" ئێێ من خەریک بووم..."
تای~" تۆ خەریک بوویت گوێ لە قسەکانی ئێمە بگری؟"
|ن/ت سەرسام بوو بە وەڵامە زیرەکەکەی|
تای~" من بڕوام پێتە کە ئەو کارەت دەکرد"
|ن/ت بە دەمووچاوێکی شۆکا و ترسەوە سەیری کرد و لەدڵی خۆیدا وتی "مەبەستی چیە لەو قسەیە"|
ن/ت~"چیی"|پرسی|
|تای بە چاوێکی لارەوە سەیری کرد و ووتی|
تای~"بڕۆ ژوورەوە و چاوەڕێ بکە. من دێمەوە"
| دواجار سەیرێکری کرد و ئەوێی بەجێهێشت|
|ن/ت بەپەلە ڕۆیشتە ژوورەوە و لەبەردەم مێزەکەی سیۆکجین ڕاوەستا کە خەریک خواردن بوو|
|بەڕێز کیم بە دەمێکی پڕ لە خواردن و چاوی گەورەوە سەیری ن/ت'ی کرد.|
ن/ت~"زۆر داوای لێبوردن دەکەم بۆ ئەو قسانەی کە کردم."
|ن/ت داوای لێخۆشبوونی لێکرد جین دەستی خۆی نیشان دا بە واتای کێشە نییە و یەکەم جار خواردنەکەی قوتدا.|
جین~" من هیچ تووڕه نیم یان شتێک بۆیە نیگەران مەبە."
|ن/ت دوای بیستنی هەناسەیەکی ئاسودەی هەڵکێشا.|
YOU ARE READING
سکرتێرەکەی کیم تایهیۆنگ(بەردەوامە)
Romance(چۆی ن/ت) کچێکە کە هەڵسوکەوتەکانی منداڵانەیە و زۆر بڵێیە و ئاژاوەگێڕە وە ڕقی لە مرۆڤی بێ ڕەحمە........ (کیم تایهیۆنگ) کەسێکی جێگیر و بێدەنگ و سارد وەک پەیکەرە و بێ هەستە ڕقی لە مرۆڤی ئاژاوە گێڕە......... ئەوانە هەردوکیان پێکەوە پارچەیەکی ونبون لە ژی...