NO ONE'S POV
لای ڕیونا
ڕیونا ڕۆشتە ژوورەوە و بینی کە زۆر کەسی تر بەشداریان کردووە
بەڵام هیوای کەم نەبووبوەوە بەڵکو بە بینینی ئەم هەموو بەشداربووە بڕیاریدا کە زیاتر متمانەی بە خۆی بێت وە لە پشت ستەیجەکە کە دەگەڕا بۆ شوێنێک تاوەکو لێی دانیشێت دواتر چاوی کەوتە سەر قادرمەیەک ویستی لەوێ دانیشێت بەڵام کە بەرەو ئەوێ ڕۆشت کچێک خۆی پێدا کێشا
ڕیونا : هێی ! ئاگات لە هەنگاوەکانت بێت
کچەکە زۆر بە لووتبەرزیەوە ڕووی وەرگێڕاو و وتی
کچەکە : چی ئەگەر ئاگام لێ نەبێت
ڕیونا : ئەو کاتە ....
ئەمەی وت لە کاتێکا پەنجەی ئەتەقاند
بەڵام کچێک قسەی پێ بڕی
کچێک : هێی سۆفی
کچە لووتبەرزەکە ناوی سۆفیە
سۆفی : چییە ؟! نەڵێی کە پشتگیری لەم دۆڕاوە دەکەی ؟!
کچەکە : تاکە دۆڕاو کە من دەیبینم ڕێک لە پێش چاومە
کە بە سێرکردنێکی توڕەییەوە لە سۆفی ئەڕوانی
سۆفی : ئەی بچوکی گەمژە ...
یەکسەر ڕووی وەرگێڕا و ڕۆشت
کچەکەش یەکسەر ڕووی کردە ڕیونا و وتی
کچەکە : ئممم ... بمبورە بۆ ئەوەی کە قسەم پێ بڕیت بەڵام سۆفی شایەنی ئەوە نییە کە شەڕی لەگەڵ بکەیت
ڕیونا : زۆر لوتبەرز بوو ویستم لێیبەم بەس ئیتر ...
کچەکە : هەوڵبدە خۆت نەخەیتە کێشەوە لەگەڵی .... بەهەرحاڵ من لیندا وە کەسە نزیکەکانم بە لیلی بانگم دەکەن تۆش دەتوانی بەوە بانگم بکەیت
دەست درێژ کرد بۆ تەوقەکردن و ڕیوناش دەستی گرت و وتی
ڕیونا : سڵاو من ڕیونام
تەوقەیان کرد و لیلی وتی
لیلی : ڕیونا ناوێکی جوانە هەر چەندە من لە نیۆرک لەدایک بووم بەڵام قەتیش لە کۆریا گوێم لە ناوی ڕیونا نەبووە
ڕیونا : ڕاستیەکەی ئەوەیە کە من خەڵکی ئێرە نیم
لیلی : چی ؟!
YOU ARE READING
「CAN I BECOME AN IDOL ?」[FINISHED/تــەواوبــووە]
Adventureئــەوەی ســاڵانــێـک خــەیــاڵ بــوو ئــێــســتــا ڕاســتـیــیــە.... ئــەمــە دەمــشــڵــەژێــنــێ .... داوای لــێــبــوردن ... نــاکــەم.... واو بــاش ئــێــمــەت نــاســیــەوە ... یــااا ئــومـا ئــەخــر لــەوانــەیــە ڕۆژێــک لــە ڕۆژان بــبــم...