تکایە کۆمێنت لە دێڕەکان جێبهێڵە وەک ڕێزێک 😉💭....
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~
NO ONE'S POV
سینا : ڕیونا بزانە ئەو نۆتیفیکەیشنانە چیە ؟ خۆ لاپتۆپەکەی شێت کرد
ڕیونا : ئێهـ باشە باشە مێشکی بەشەر ئەخەی
سارانگ : چیە ؟
ڕیونا : نامەیە بزانم چیە
سینا : ئێ ؟ چی بوو
ڕیونا : ئەوە وابزانم نامەم بۆ هاتووە لەلایەن کۆمپانیای وای جی .. بۆستە ئەم لاپتۆپە لەسەر ئیمەیڵی منە ئێوەش ... خێرا دەی سێری موبایلەکانتان بکەن
سینا : ئمم .. منیش بۆم هاتووە
سارانگ : ئۆهـ منیش
ڕیونا : ئێ چیە ؟
سارانگ : ئەوەی من دەڵێت کە بۆ وێنەگرتن پێیویستە دوو بەیانی لە کۆمپانیا ئامادە بم
ڕیونا : ئێ ئەوەی منیش وا دەڵێت
سینا : ئەوەی منیش وایە بەڵام لەگەڵ ئەوەش نوسیویەتی کە بە نزیکەی هەموو ئەندامە نوێکانی ئەمڕۆ پێویستە دوو بەیانی لە کۆمپانیاکانیان ئامادە بن بۆ ئەوەی بە فەرمی بناسرێن
سارانگ : ئەرێ باشە ئێمە جلێکی جوانمان نیە من شتی زۆرم لەگەڵ خۆم نەهێنابوو
سینا : منیش دەمەوێت هەندێ جل بکڕم و پێویستم بە هەندێ شتی مەیکەپ هەیە
ڕیونا : منیش شتم پێیویستە بەس خۆ گەر پێویستیشم نەبێت هەر ئەبێت بێم
سارانگ : باشە بەیانی دەڕۆین بۆ بازاڕکردن
سینا : ئەی ئێمە ئەمڕۆ وێنەمان نەگیرا ؟ واتا ئاساییە هەر وا بچینە بۆ مۆڵ ؟
سارانگ : تۆزێ مێشکت بەکاربێنە ئەمڕۆ وێنەکانیان گرتووە بەڕای تۆ ئەوەنە زوو ئایدۆڵەکان ئەبێت خۆیان بشارنەوە ؟
سینا : نەخێر
ڕیونا : باشە من ئەڕۆم ئەخەوم مێشکم ئاڵۆزە
سارانگ : باشە .. دەی درەنگی کردووە
سینا : من خەوم نایە
بە ئاسایی
سارانگ : باش تۆ بەس خەریکی مۆبەکەت بە لەژێر بەتانیەکەوە منیش یەم مۆبەکەت لێ ئەبەم
YOU ARE READING
「CAN I BECOME AN IDOL ?」[FINISHED/تــەواوبــووە]
Adventureئــەوەی ســاڵانــێـک خــەیــاڵ بــوو ئــێــســتــا ڕاســتـیــیــە.... ئــەمــە دەمــشــڵــەژێــنــێ .... داوای لــێــبــوردن ... نــاکــەم.... واو بــاش ئــێــمــەت نــاســیــەوە ... یــااا ئــومـا ئــەخــر لــەوانــەیــە ڕۆژێــک لــە ڕۆژان بــبــم...