\ بەشی یەکەم /

1.4K 123 50
                                    

" دڵخۆشیم لەگەڵ تۆ "

وەنشۆتی تایکووک

بەشی یەکەم

ڤۆت و کۆمێنت بکەن وەک پشتگیریەک  ڕیاکت بکەن لەنێوان ڕستەکان

مەرجی ھەموو بەشەکان بریتییە لەوەی بۆ ھەر بەشێک  زیاتر لە بیست ڤۆتی بۆ بێت و ڕیاکت ھەبێ لە نێوان ڕستەکان 💗.

.با دەست پێبکەین✨.
☀︎︎

☀︎︎

☀︎︎

☀︎︎

☀︎︎

☀︎︎

☀︎︎

☀︎︎

☀︎︎

☀︎︎

☀︎︎

☀︎︎

☀︎︎




No one POV :


بەیانییەکی زوو کوڕێکی چاوڕەش لە خەوە قوڵەکەی بەئاگا ھات و خراپ ڕاچلەکی ، وە ئارەقەیەکی زۆر زۆری کردبۆوە .. ئەو چاو ڕەشە بۆ جاری ھەزارەم .. خەونە ترسناک و وێرانەکانی بینی..

بە ترسەوە سێری مۆبەکەی کرد و بینی کاتژمێر 6:37 ە ..

بۆیە بە ترسەوە ڕۆشتە دەست شۆرەکە ڕۆتینی ڕۆژانەی کرد و پاشان گەرماوەکە و گەرماوێکی کرد و بەزوویی ھاتە دەرەوە ..

ڕۆشتە بەردەم تاکەکەی و کردییەوە جلێکی دەرھێنا و لەبەری کرد ، پاشانیش قژە ڕەش و تەڕەکەی کە تاکوو سەر گوێیەکانییەتی ..
وشکی کردەوە و کەمێک شێدارکەرەوەی بۆ لێوی بەکارھێنا بە تام و بۆنی مۆز ، پاشان کاتژمێرە گران بەھاکەی کردە دەستی و سێری کرد بینی کاتژمێر 7:02 خولەکە ،

ڕۆشتە خوارەوە و خواردنێکی خۆش و سادەی ئامادە کرد و خواردی ..

پاشان ڕۆشتە ژوری دانیشتنەکە و لەسەر سۆفاکە دانیشت و بەدوای فیلمێکی خۆش دەگەڕا بۆ ئەوەی سێری بکات و کاتی لێبڕوا تاکوو کاتژمێر نزیکی 11:00 ، چونکە بۆ نانی نیوەڕۆ وا ڕێککەوتوون لەگەڵ ھاوڕێکانی بڕۆنە ڕێستۆرانتێکی بەناوبانگ و خۆش ،

لە کۆتاییدا فیلمێکی دۆزییەوە بە ناوی
( THE GLORY )

.. دوایی کاتژمێرێک ..

کوڕە چاوڕەشەکە بە بێزاری فیلمەکەی لادا چونکە لەو بەشە کچێکی کەمێک ڕووتی تیابوو لەگەڵ کوڕێک و  کچ و کوڕەکە لە ھۆڵەکەدا خەریکی کاری نەشیاو بوون و لە ھەمان کاتیشدا قسەیان ئەکرد ..

" دڵخۆشیم لەگەڵ تۆ " TK ✅Where stories live. Discover now