بە دەنگی پێکەنینەکەی ئەو خانوی پڕدەکات لەخۆشی وا دەکات هەرچی ئەندامانی خێزانی و خزمەتکارەکان لەگەڵ ئەو گوڵە تازە پشکەوتوە پێبکەنن
سیا: دایکە دایکە فریامکەوە براکەم وازم لێ ناهێنیت بە "بە پێکەنینەوە وتی"
لۆلیتا[ دایکی سیا]: دیسان چیت کردوو گوڵە شینەکەم "گرتیا باوەشی وتی ، بەچاوێک پڕ لە خۆشەویستی سەیری کچە جوانەکەی دەکرد ، کە چۆن پێدەکەنێت وەک ئەوە گەورەترین گەوهەری دوونیا لە نێو دەستەکانی بێ "
سیا: هیچ وامناکردوە تەنها ویستم ئەو وێنە سەر کتێبەکەی ببم زۆرم لا جوان بوو" وتی کاتێک بە چاوێکی بێتاوانە سەیر دایکی دەکات"
" لۆلیتا ویستی وەڵامی کچەکەی باتەوە ..
سام[برای سیایە]:دایکە کوا سیا کتێبەکەی وێران کردووم ئێستا چۆن سەعی بکەم " بەتوڕە و بێزارەوە هاواری دەکرد لە دەست خوشکە کەتنکەرکەی ، سام سێیەم برای سیا کەمێک سەرشێتە و تەمەنی 15شێوەکی جوانە هەیە قژێکی رەش و چاوەکان قاوەی کاڵ پێستی برۆنزی هەیە "
لۆلیتا:باشە من کتێبەکەت بۆ چاک دەکەمەوە گەر چاک نابوو ئەو دانێکی دیکە دەکڕین باشە شێرەکەم "وتی بە هێمنی بۆ ئارام کردنەوە کوڕەکەی"
سام: باشە دایکە " بێزاری وتی چونکە خوشکە هاروهاجەی ناوەستێت لە بێزار کردنی دڵیش نایێت ئازاری بات"
لەراستی سیا تاقانەی سێ برا وە کۆتا منداڵە خێزانەکەتی زۆر بەناز و شیرین دوو چاوی شین جوانی هەیە کەلە دایکی دەچێت، دایکی هەمیشە بە گوڵە شینەکەم بانگی دەکات ، تەنها سیا چاوەکانی لە دایکی دەچێت براکان هەموویان چوونەتەوە سەر شێوەی باوکیان .دوای ئەوەی دایکی سیا دەستی کرد بە چاک کردنی کتێبەکەی سام دوای ماوەکی چاکی کرد کۆتای بە بۆڵە بۆڵی سام هێنا
لەولاوە گوڵەشینەکەم وەستاوە وەک بێتاوانترین کەسەی سەرزەوی سەیر دەکاتئێوارە
خێزانەکە هەموویان لە خوانی ئێوارەیە کۆبونەوە ، ئەو خێزانەی زۆرێک هیوایان پێدەخواست جوان و ژیر و بەرێز و کەمێک سەرشێت ئەوش تەنها لە دوو منداڵی کۆتای خێزانەکە ئەو شێتیە هەیە
سیا: کاکە ئەلکساندەر کەمێک ئاوم پێدەدەیت
ئەلکساندەر: فەرموو گیانی کاکە" ئەلکساندەر تەمەنی بیست ساڵ لە قۆناغی دوو کۆلێژی بازرگانی چونکە دەیەوێت یارمەتی باوک بدات رێچکەی ئەو بگرێت ، برا گەورەی سیا ، زۆر بێدەنگ و ژیرە ئەویش شێوەی لە باوکی دەکەی تەنها کەمێک قژی درێژترە لە خوار گوێچکەکانیەتی ، هەمیشە ناز بە تاقاخوشکەکەی دەدات ، سیا زۆر گوێڕایەڵی ئەوە دەکات خۆشی دەوێت ، ئەوش وێڕای ئەوەی خوێندنەکەی خولیایەکی زۆر گەورەی هەیە لەسەر پشبڕکێی ئۆتۆمبێل هەیە دایکی و باوک هەرگیز ڕێگری خولیاکەی نابوو تەنها بەڵێنی لێ وەرگرت لەسەر سەلامەتی خۆی ، ئەوش شتێک ئاسای لەلای هەر دایک و باوکێک دڵسۆز بۆ منداڵەکەی ."
دوای خوانی ئێوارە
سیا:کاکە ڕیکاردۆ تەواو منت پشگوێخستەوە ؟ " وتی کاتێک لێوەکان کرد بە شێوەی یەک خەت و دەستەکان لەسەر سنگی کۆکردەوە بە بیرکردنەوەی خۆی زۆر تورەیە بەڵام نایزانی تەنانەت لە تورە بوونیش شێوەێک کیوت دەدات "
ڕیکاردۆ: وەرە بۆ ئێرە دەریا شینەکەم ، ئایا تۆ دەزانی کۆتا ساڵ نزیکە منیش قۆناغی کۆتایمە دەبێت باش بخوێنم تا ئەوەی دەمەوێت بەدەستی بێنم بێبە ئەوەی باوکە یارمەتیم بدات " ڕیکاردۆ یان ڕیک یان کاکا ئەوە ئەو نازناوەیە لەلایەن خێزانەکەی بانگ دەکرێت ، تەمەنی 18ساڵە ، کوڕێک روو خۆش و قسە خۆشە زۆر کۆمەڵایەتی ، ئەوش خولیای لەسەر تۆپی بالە هەیە وە سیاش فێر کردووە کاتێک تەمەنی شەش ساڵەن بوو ، ئەو دەیەوێت بە ئەندازیاری تەلار سازی ، پیستی کەمێک سپیە ، باڵەی بەرزە جوان شێوەێک سەرنج راکێشە هەیە ، هیچ کامێک لە کوڕەکان گرینگی بە کچی نادەن چونکە ئێستا خەونەکان لا گرینگە "
سیا: بەڵام کاکا من بیری تۆم کردووە " بەشێوەی
غەمبارانە وتی "ڕێکاردۆ: ئۆی ، ببورە گیانی کاکە بەڵام ئێمە دەتوانی شتێک تر بکەن ، رۆژانە کاتژمێرێک دوای نانی ئێوارانە وەرە لای من باسی رۆژەکەی خۆتم بۆ بکە ، رازی دەریا شینەکەم ؟
سیا: رازم ، کاکا دەزانی هاوسەری داهاتووت بەبەختی "وتی بە دراماتیکی و بەدڵ خۆشی "
ڕێکاردۆ: بۆچی ؟"بەپێکەنینەوە وتی"
سیا:دەماری توڕەیت پچراوە ، لەبەشێک زۆری رۆژەکە تۆ پێدەکەنی کچانیش هەر ئەوەن دەوێت وە گرنگ دەری ئەوش ئاسودەی بۆ کچێ دێنێت " بەهێواشی روونکردەوە "
سلام ئەوە یەکەم چیرۆکەمە هیوادارم بە دڵتان بێت
کاتی چیرۆک بە پێی مەجال پۆستی دەکەم
![](https://img.wattpad.com/cover/344509834-288-k547672.jpg)
YOU ARE READING
چارەنوس ئێمەی خۆشویست
Romanceدکتۆر:دڵی کونە بەڵام چۆن ئەو تازە سەرتای تەمەنیەتی ؟؟!!! سیا:من دەژیم تا ئەوەی توانی دڵم بێت سیا تاقەکچی نێوا سێ برا باشترین خێزان ئەوە خێزانەی کە هەمووکەس هیوای بۆ دەخوازێت بەڵام چارەنوس چی بەسەر ئەوە کچە چاو دەریا شینە دادەهێنیت؟؟؟