پارتی 3

2.2K 296 232
                                    

سەلام و عەلەیەک 🥲
ئەزانم درەنگ پارت پۆست ئەکەم بەس ببوورن وەڵاییی خولی پۆلی 12م هەیە زۆر ماندوو ئەبم یانی بۆ هەر دەرسێک یەک سەعات لە پۆلا ئەبین 🙂💔زۆر جار کە دێمە ماڵۆۆ فریاییی هیچ ناکەوم 🙂..

دەی حەلاکوولی ڤۆت و کۆمێنتان بیرنەچێت و بۆ ناو چیرۆک 🥲
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ـــــــ

povن/ت
نانی بەیانیم خوارد و بەڕێکەوتم بۆ کێڵگەکەمان و دەستم کرد به ئیشکردن و ئاودانی بەروبومەکان دوواتر ئەبێت بچم بۆ لای بیرەکە تا ئاو بێنم بۆ ئاژەڵەکان ......

ن/ت: دیسان ئەم جادوو گەرانە خوا ئاگادارە زەمکردنی خەڵک داهاتی هەبایە ئەمانە ئێستا بلیۆنێر بوون( لە ژێر لێویەوە بە بێزاری ئەی بۆڵاند کاتێک ئافرەتە زەمکارەکانی گووندەکەی بینی دیسان بەبۆنەوەی ئاو هێنان کۆدەبنەوە و زەمی خەڵک دەکەن )

بێ ئەوەی حسابیان بۆ بکەم بە لووتبەرزی بە پێشیان داڕۆیشتم و ئەوانیش بە چاوێکی قێز و ڕقەوە سەیریان دەکردم بەڵێ هەموویان ڕقیان لێمە چوونکە وەک کچە سۆزانییەکانیان جلی ڕووت و کچانە و خشڵ لەبەر ناکەم و دەنگم وەک ئەوان ناسک ناکەم لەخەیاڵەکانم درچووم تا دانێک کاتێک ئاوی لەبیرەکە دەرکرد وتی

ئافرەتەکە: ئااا زانیوتانە پۆلیس بەڵگەیەکی دۆزیوەتەوە کە لە نزیک ئەو شوێنە بووە کە کوڕی سەرۆکی لێ کوژراوە ( بەدەنگی بەرز قسەی دەکرد بۆ ئەوەی گوێیان لێبێت ڕێک لە شوێنی خۆم وەستام و بەخێرای ئاوڕم دایەوە بۆلای ژنەکان)

ئافرەتێکی تر: چیی ئەوە بە ڕاستیتە تۆچۆن زانیت ؟(بە خێرای لێی پرسی.)

ئافرەتەکە: لە هاوسەرەکەم ئەویش پۆلیسە وتی کە بەڵگێکیان دۆزیوەتەوە و لێکۆڵینەوەی لێدەکەن لەوەی کە هی کێییە ( وڵای دایەوە)

ئافرەتێکیتر: ئایخوایە ئەبێت چ بێویژدانێک ئەو کارەی کردبێت (بە داخەوە وتی)

ئافرەتەکە: ئاهـ بەڵێ هاوسەرەکەم وتی تەرمەکەی بەچاوەکانی خۆی دیوە کە زۆر بە دڕندەیی کوژراوە ( بە داخەوەوتی )

ئافرەتێکی تر : چییە کچێ بۆ وا گوێمان لێ ئەگری ئەڵێی دایکە فێری نەکردووی گوێ لە قسەی خەڵکی نەگری ( بە قێزەوە سەیری کردم)

ن/ت: ئەی تۆ چییە پیرێژن ئەڵێی دایکت فێری نەکردووی بەدەنگی نزم قسه بکەی تا یەکێکی وەک من گوێ لە قسەکانت نەبێت ( بەتوڕەیی،وتم)

ئافرەتەکە: تۆ سەیری ئەم زمانەی درێژەی بکە بێگوومان باوکی یا برای نەبووە بۆی کورت کاتەوە ( بە فیزەووە وتی)

‎﮼زیندانی‌ 🤤 (‎﮼کوتایی‌هاتووه )Donde viven las historias. Descúbrelo ahora