ᑭᗩᖇT ᔕᗴᐯᗴᑎ

258 45 161
                                    












ᗯᖇITᗴᖇ ᗪᗴYᗩᗰ
ᑭᑎᒍ
ᐯOTᗴ
ᑕOᗰᗰᗴᑎT



___________












تۆماس دیقەتی کچەکەی دا کە چەند خێرا نان ئەخوات
بزەی کرد
هیچ کاتێ ئەوەندە پەرۆشی ئێمی هاوڕێی نەبووە
ئێستا بۆ وا خێرابووە لەنان خواردنا






~ باوکە من تەواو بووم ئای خوایە درەنگە ئێمە
پلانی شەوێکی درێژمان دانابوو



جولیا وتی بەخێرای هەستا جانتاکەی برد
هێشتا خواردنی لەدەما مابۆیەوە
پێڵاوەکانی لەپێ کرد تا بڕوات






~ جولیا بۆچی شەوێکی تر نارۆیت بۆلای ئێمی ؟

جولیا خێرا سەری بە نەخێر جوڵاند
روخساری تێک چوو



~ نەخێر من پێویستە ئەمڕۆ بچم
باوکە ئاگاداری خۆت بە




بزەی کرد و ڕایکرد
تاوەک زۆر خێرا بڕوات







لەلای جۆنگکوک
_____________________





~ دایکە تۆ بۆچی نایەی

بە نیشانەی پرسیارەوە وتی کاتێ هەستی کرد
دایکی خۆی ئامادە ناکات
خزمەتکارەکانی ئەوێ بەدەوری جۆنگکوکەوە بوون تا چاکی بکەن



~ من کەمێ نەخۆشم تۆ لەگەڵ باوکتا بڕۆ
لەبیرم کرد کەمێکی تر مینا دێت
لەگەڵ ئەوا بڕۆن شەوێکی خۆش ئەبێ بۆتۆ
چوونکە ئەزانم کوڕەکەم زۆر باشە لەسەما کردنا
لەگەڵ مینایە سەما بکەن



جۆنگکوک خەیاڵی بۆ جولیا ڕۆیشت
بزەیەک هاتە سەر لێوی
سەماکردن
چی دەربارەی ئەوەی جوکیا سەمای نەزانی




~ تۆ راستەکەت
سەمائەکەن ئەمشەو دەی خێرا جلەکانم ڕێک خەن چاوەڕێی چین









کاتژمێر ٧:٤٥ خولەک
_____________________





~ جولیا ١٥ خولەکی تر ئاهەنگەکە دەست پێ ئەکات
ئەبێ خێرا بکەین



جولیا بە شڵەژاویەوە پشتی لە ئێمی کرد تاوەک لەدواوە پشتێنەکەی بۆ ببەستێ
هەرگیز ئەو جۆرە جلانەی نەپۆشی بوو
پێی ناڕەحەت بوو




~ زۆر توند بەستراوە هەرگیز نەمەزانی خانەدانەکان بەرگەی ئەمە ئەگرن بۆ چەنەها ساڵ




ئێمی پێکەنی بەهەردووکیان خەریکی ڕێکخستنی جلەکان بوون لەبەریدا
تاکە شت مابوو قژی جولیا بوو






|~ لە ناو پاریس ~|  Where stories live. Discover now