ᗯᖇITᗴᖇ ᗪᗴYᗩᗰ
ᑭᑎᒍ
ᐯOTᗴ
ᑕOᗰᗰᗴᑎT.^-^. .^-^.
80 vote
200 comments
گەڕانەوە بۆ ١٨٦٧
________________خێزانێکی گەورە
جەنەڕاڵیەکێک لەو جەنەڕاڵە گەورانەی ئەو وڵاتە
کە لە شاری پاریسی ئێستایە دەژیان
جەنەڕاڵێکی گەورە هەبوو کە پاشا زۆری خۆش ئەویست
کچێکی هەبوو نەیئەویست زیانێکیش بەر تاڵە قژێکی بکەوێ
جا کێ ئەیزانی کە ئەم هەموو خۆشەویستیە چی لێدێت
لە ٣٠ بۆ ٣١ ئازاری ساڵی ١٨١٤ جەنگێک ڕوویدا
کاتێک نەمسا و پروسا دژی فەرەنسا شاری پاریس بوونەوە
زنجیرە رووداوێک دەستی پێکرد بۆ خۆشەویستیەکی گەورە
بووە هۆی دەسپێکی خۆشەویستیەک
کە هەرگیز ئەو چاوانە لەبیر نەکرێن بەڵێنیان بەیەک دابێت و
رۆحیان پەیوەست بکەن بەرۆحی یەکترەوە~ بەڕێز ئەلەکسەندەر پێویستە ئێمە ئێستا لێرەوە بڕۆین
من هەنێ لەو جلانەم هێناوە کە خەڵکی نەمسا لەبەری دەکەنئەو پاسەوانانەی کە لەبەردەم کۆشکەکەی جەنەڕاڵا وەستابوون و هەوڵیان دەدا ئەو هەواڵەیان پێ بگەیەنێ کە نەمسا هێرشی کردۆتە سەر فەرەنسا
~ سێرکە پێری بەهەر جۆرێک بێ ئەبێت کچەکەم پارێزراو بێت وە هاوسەرەکەشم بۆیە گالیسکەکە ئامادە بکە
کچەکەم بۆ من هەموو شتێکەئەوە ئەو جۆرە هەستەیە کاتێک ئەبیتە باوک
ئەبێت هەموو شتێ بکەی بۆ پاراستنی مناڵەکانت
ئەو پیاوە ئاوڕێکی دایەوە بۆ کچەکەی کاتێک رووخساری تێک چوو بوو
هەوڵی دا ئارامی بکاتەوە~ بڕۆ بۆلای دایکت ئەندێل ئەو جلانە بەرن و لەبەری کەن کەمێکی تر دەبێ لێرە بڕۆین
زۆر بەخێرای شتەکانیان کۆکردەوە گالیسکەکەیان ئامادە کرد
ئەندێل ئێسکەکانی لاوازن ئەوەی کە وایکرد بەجێ بمێنێ
تەقانی ئەو تۆپانە بوو لەنزیک ئەسپەکەوە
YOU ARE READING
|~ لە ناو پاریس ~|
Azioneلای من رەنگی سەوز تەنها لە چاوەکانتا ئەبینم کچی فەرەنسی 23/2/2023