ᗯᖇITᗴᖇ ᗪᗴYᗩᗰ
ᑭᑎᒍ
60 ᐯOTᗴ
100 ᑕOᗰᗰᗴᑎT___________
بەیانیەکی سارد بوو جولیا هاتە دەر
بینی کە ئێمی بەرەو ڕووی دێت
پرسیاری زۆری لە مێشکا بوو بیانکات~ سڵاو جولیا دوێنێ هیچی خراپ ڕوو نەیا ؟
ئێمی بە سەرسامی و بەپەرۆشیەوە وتی
جولیا خێرا قۆڵی گرت و کەمێ دوور کەوتنەوە
نەکا باوکی گوێی لە قسەکردنی نێوانیان بێ~ ئێمی باوکم دوێنێ چۆن زانی من لەئاهەنگەکەم بەراستی ئەو پێی زانی
بە هێواشی وتی زۆر بە پەرۆش بوو بۆ زانینی ئەوە
~ ڕاستیەکەی باوکت خەمی تۆی بوو هاتە ماڵی ئێمە چاکەتەکەت بۆ بهێنێ وە من کردەوە داوای تۆی کرد منیش وتم خەوتووە
بەڵام باوەڕی نەکرد هەرخۆی باوەڕ ناکا تۆ زوو بخەوی و هاتبی بۆلام
وە منیش نەخەوتووم
بۆیە داوای کرد خەبەرت کەمەوە بەڵام ئیتر خۆی هەموو شتێ تێگەیشت
هەرزووبەخەمباریەوە وتی جولیا بزەی کرد
سەری بەنەخێر جوڵاند~ ناکێشە نیە ئێ تۆ برسیت نییە ؟
جولیا سەبەتەیەکی پڕ لە شیرینی پێ بوو
بزەی کرد شەکلەمەیەکی دایە دەستی هاوڕێکەی~ بەڕاستی نەتبیستووە ئەڵێم دوێنێ شەو کچێکی نامۆیان بینیوە
کەس نازانێ سەر بە چ خانەدانەێکە ؟
بەڵام وتیان کە زۆر جوان سەمای کردوە
لەگەڵ کوڕەکەی بەڕێز جیۆنئێمی هەناسەیەکی دایەوە بە خەیاڵەوە قسەکانی ئەکرد
جولیا بێدەنگ بوو تەزوێک بە جەستەیدا هات کاتێ دوێنێ شەوی بیر کەوتەوە
بۆ ئەو شەوێکی تایبەت بوو
لەهەمان کاتیشدا پڕ لە کێشە~ ئێمی واز لەوە بهێنە پێم بڵێ تامی شیرینیەکەم خۆشبوو ؟
ئێمی لە شیرینیەکەی خوارد بزەی کرد
دەستی بە هێمای *زۆر خۆشە* بەرز کردەوە~ ئا جولیا سێرکە جۆنگکوک بەرەو ئێرەوە دێت
ئحم ئەوە چییە ئەو کوڕە قۆزە لێوی برینار بووە
دایکی بزانێت خۆی ئەکوژێتجولیا بێدەنگ بوو ئەیزانی جۆنگکوک تاوانی نیە لەم
کێشەیەدا
بەڵام لەوانەیە خانەدانیەکەی کێشەیەک بێت
باوکی ئەوەی پێوت
ئەو زۆر شت دەربارەی هەستەکانی و ئازارەکانی بە باوکی ناڵێ
کچێکی بەهێزە چوونکە زۆر کات خۆی کێشەکانی خۆی چارەسەر دەکات
لەبەر ئەوەی کچ گەر دایکی نەبێت ناتوانێ زۆربەی کارە کچانەکانی ژیانی خۆی بکات
بەڵام باوکی هەموو هەوڵێکی داوە تا کچەکەی وەک کچێک پەروەردە بکات
نەک سەرشێتێک
ئەویش ئەو شتە ئەزانێ نایەوێت لەوە زیاتر ئازاری باوکی بات
![](https://img.wattpad.com/cover/335213298-288-k784243.jpg)
YOU ARE READING
|~ لە ناو پاریس ~|
Actionلای من رەنگی سەوز تەنها لە چاوەکانتا ئەبینم کچی فەرەنسی 23/2/2023