. تاجی گوڵین .

1.4K 212 136
                                    

***

لە شوێنێکی دوور لە جەنجاڵی شار
دوور لە بینا و باڵەخانە بەرزەکان دوور لە دوکەڵی ئۆتۆمبێلەکان
ئەو شوێنە کە هەر بە بینینی فێنکاییەکی سارد بە گیان و ڕۆحتدا دێت، ئەوەندە شوێنێکی نازدارە هەر حەزئەکەی سەیری کەی و کاتی تێدا بەسەربەی..
ئەوە چ جێیەکە تا ئێستا نەتدیوە مێلان..!
شۆک ببوو، ئاخر لە شارەکەی ئەو شوێنی لەمجۆرە دڵڕفێن هەیە؟بۆ چرکەیەک هەموو شتێکی لەبیرکرد ئەوەی کە بەدڵی خۆی لەگەڵ جۆنگکووک نەهات و مورتاح نەبوو لەگەڵی بە پێچەوانەوە ئێستا دەیەوێ بڕوات و لە باوەشی بگرێ و سوپاسی بکات کە ئەم بەهەشتەی نیشاندا..

هەر سوچێک کە سەیرت ئەکرد گوڵ و گوڵزار بوو بە جۆرێ دڵتی دەکردەوە کە هەستت بەوە دەکرد هەرگیز خۆشیەکی ترت نەبووە..

بەڕاستی هەناسەبەخشە

بە زەردەخەنەیەکی جوانەوە سەیری دەوروبەری ئەکرد هەر کە بە پەلە لە ئۆتۆمبێلەکە دابەزی و بە پەرۆشەوە ڕایکرد تا ئەم دیمەنە ببینێ

ئەمە وایکرد جۆنگکووک زەردەخەنەیەکی گەورە بکات بۆ جارێکیش بێت دڵخۆشە گەر بەهۆی ئەو زەردەخەنە بکات..بەڵکوو بۆ ساتێک ئەو شتانە لەبیرکا کە بەهۆیەوە بەسەر مێلانی بێتاوان هات؟

جۆنگکووک هەموو کات هەستی بە تاوان دەکرد بەرامبەری، ئەمەش وایکردبوو جیاوازتر لە هەموو کەسەکانی دەوری بجوڵێتەوە لەگەڵی..دڵی نەیەت لێی توڕەبێت وەک ئەوەی لەگەڵ هەمووان توڕە و دەمارگیرە..دڵی نەیەت دڵی بشکێنێ دڵی نەیەت بێ گوێی بکات..

بەڵکوو لە جێی ئەمانە تەنانەت هەوڵی دڵخۆشکردنی دەدات!

ئەمانە بەڕاستی جێگای سەرنجن، کوڕێک کە هەرگیز حەزی بە چارەی کەس نەبوو..ئەوەی کە ناوی ڕۆیشتبوو بە سەرسەری و گەنجە شەڕانیەکە ..
بێ ئاگا لە حاڵ و گوزەرانی ڕاستی کوڕەکە..

ناسینی مێلان بۆ ئەو سوپرایزێکی شاهانە بوو..وایکرد بۆ ماوەیەک هەست بە گرنگی خۆی بکات لەگەڵ مێلان خۆشی دڵخۆشبکات..بەڵێ خۆشی، ئەوەتا دوای سەدەیەکی زۆر زەردەخەنە ئەکات وەک ئەوەی کشەیەک لە ژیانی ئەو بونی نەبێ!

“ئـــێــرە بــۆ ئــەوەنــدە خـــۆشــە!”وتی کاتێک دەستەکانی بە بڵاوی کردبۆوە و بایە فێنکەکە لە ڕوخساری دەدات..

جۆنگکووک لەم ساتە کە لە پشتەوەی ئەو پاڵی بە سەیارەکە دابوو ئارەزووی لەباوەشگرتنی هەبوو..بەڵام دڵنیابوو ئەم هاروهاجەی بەردەمی هەروا ناوەستێ..هەوڵیدا بەسەر خۆی زاڵبێ و خۆشیەکەی تێکنەدا

مێلان ئاوڕی دایەوە بۆی بە زەردەخەنەوە سەیری کرد..

“ئێرەت لەکوێ دۆزیەوە!هەرگیز بەمجۆرە هەستم بە خۆشی بەهار نەکردووە..”وتی و لێوەکانی شۆڕ کرد وەک گلەیی..ئاخر جوانیەکانی ئەم وەرزە زۆرن ئەم خاتوونە لەکیسی چووە خەمی بۆ ئەخوا..

𝑷𝒓𝒐𝒕𝒆𝒄𝒕𝒆𝒅 𝒃𝒚 𝒉𝒊𝒎/ 𝒋.𝒋𝒌 /✔︎   Tempat cerita menjadi hidup. Temukan sekarang