CH'14'

464 82 16
                                    






وەک ئەوەی دەستـێک بگرن بە قورگمـەوە و بمخنـکێنن، لاشەم دەستی کرد بە لەرزین
دڵـە خورپەم گرت.

بیرکردنەوە لەوەی ئەو هـی من نەبـێ وەک ئەوەی ئێستـاش هـی مـن نـیـە دەمکوژێ.

کوشتنێک سەرچاوەکەی نادیارە.

بەڵـام ئەم خۆشەویستیـەی ئـێمە چەندە کۆت و بەندی لە بەردەمە! بۆچـی.

شتـانێکی زۆرم لەنێو قورگمـا گیر کرد.

خـۆم بۆ کـێ سەرگەردان بکەم و کێ سەرگەردان بکەم. ئاسانە نا بڵێم دەگەڕێمەوە.

نەخــێر، لە زارم نایەتە دەرەوە، وە
هەنگاویش نانێـم.

: تـاقانەی خـاڵـە، بڕۆیـن.

لە کۆتاییدا نەمتوانی چـیتر خۆم بگرم و ئەوەی نێو قوڕگمم تەقاندەوە خۆم بە باوەشی خاڵم دادە.

: تـێدەپەڕێـت ' بە خەمخۆرییەوە'

منی لەنێو باوەشییە شاردەوا، ڕێگەی بەخۆی نەدا بەم شێوەیە بم بینـێت.

خاڵـم لە هەموو کەسێک زیاتر لێم تێئەگات.

دەی ئەویش دۆڕاوی ئـەشـقە، لەدەستی دا
وەک چۆن ئەوەی من پێـش بەدەست هێنـانـی لەدەستی دەدەم.

خاڵـم نەشوان کەوتە داوی کچـی دووژمنـەکەی
ئەو کاتەی بۆ تۆڵـەکردنەوە ڕۆشتبووە سەر ماڵ
چاوەکانی ئەو ڕێگەیان نەدابوو.

بەڵـێ ئەویش کەوتە نێو هەڵبژاردنەوە، بە هەموو تەمەنەی سـارا'ـی هەڵـبژارد
بەڵـام ئەو خێزانەکەی هەڵبژراد و گولـەیەکی بە خاڵـمەوە نا.

ئێستا دەتوانم لە سارا تێبگەم، ئەویش بەم شێوەیە ئازاری چەشتووە؟

یاخود خراپتر کە بەدەستەکانی خۆی گولـلەی لەو پیاوەدا کە بۆی دەسوتێـت تەنها بۆ خێزانەکەی.

کە خاڵـم ڕۆشت خۆم لە ژێر پێخەفەکەوەوە دەکرد
بەهێواشی هەڵـسامەوە و دەستم کرد بە نزاکردن
ئەو شتەی ئێستا لە هەموو کاتێک زێاتر پێویستم پێی هەیە.

دەزانم، خودا هەموو شتـێک دەبینێ و دەزانێ بەڵام کە باسی هەموو شتێک دەکەم ئارامتر دەبمەوە.

دەزانم ئەو باشتریـنم پێشکەش دەکا گەر من نەیدۆڕێنم و هەڵبژاردەیەکی هەڵـە نەکەم.

بە گریـانـەوە سەرم خستە سەر بەرمـاڵەکە و چاوەکانم لێک نا، ئێستا دەتوانم بە ئارامی بخەوم کە هەموو شتێـکم سپاردەی خودا کرد.











.
.
.
.








جۆنگکوک ڕزگاری بوو بەهۆی ئەو پاسەوانەی باوکی ڕەوانەی کردبوو کە بە نهێنیەوە چاودێری دەکرد.

کـــل. Where stories live. Discover now