بە ئاگا وەرەوە!

201 15 93
                                    

هەمووی دوو ڕۆژە لێرەم کە هەواڵی ئێرەم پێ درا سەرەتا باوەڕم نەکرد وتیان پڕیەتی لە کچ زۆربەیان شتی زۆر نەشیاویش بڵاو ئەکەنەوەو تەمەنیان زۆر مناڵیشە خۆم پێ نەگیراو بەپەلە ئەم بەرنامە بێ سوودەم دابەزاند کە هاتمە ناوی یەکەم شت لە سێرچەکەیا نووسیم (kurd) پاشان تۆزێک گەڕام... چیم بینی!!! سەدەها چیرۆکی نەشیاو نوسراوە و کاتی خۆیان کوشتووە پێوەی هەروەها خوێنەرێکی زۆر زۆریشی هەیە کە باوەڕم با چاوی خۆم نەدەکرد ئێستا زۆربەی کچی کوردم بۆ دەرکەوت بەتایبەت منداڵەکان ئەوەی لێرە ئەیبینی تاڵەکانی قژت سپی ئەکات باشە کچ ئاوها بێ پەروەردەیە؟؟

سەرەتا وامەزانی کچ زۆر بە ڕەوشتترن لە کوڕکان هەموو کەس ئەزانێ کور سەیری پۆرن ئەکات بەڵام ئەو تەنها زەرەرەکەی بۆخۆیەتی بەڵام ئەوەی کچی کورد لێرە ئەیکا بە سەدان هەزار خوێنەریشی هەیە کەواتە تۆ سەدان هەزار کەست تووشی تاوان کردووە و تۆبەی لەسەر نەکەی چاوەڕێی لێ خۆشبوون مەکە هەرگیز،

لە مێشکمدا نەبوو شتێ وا ببینم ئەسڵەن کە بۆیان باسکردم باوەرم پێیان نەکرد وتم کچی کورد و ئەم شتانە؟؟ کچی کورد بەشەرفترین و باشترین کچانن چۆن شتی وا ئەبێ کورد خاوەنی جوانترین و پاککترین کلتوورە بەڵام بۆم دەرکەوت ئەم زۆربەی کچانەی ئێرە زبڵن بەرنامەکەش زبڵدانە،،

ئەمەی ئێوە ئەیکەن بە تەواوی دژی دین و خودا و پێغەمبەریشمانە د.خ، لە قسەی خەڵک ناترسن و گوێی پێ نادەن لە خوا بترسن!! بزانە ڕۆژێک ئەمریت لەو دنیا لەبەردەم خودا هەزاران کەست لە بەردەمە ئەڵێی ئەمانە کێن من کەسیانم بە ژیانم نەبینیووە هەواڵت پێ ئەدرێ ئەڵێ ئەمانە خوێنەری ئەم چیرۆکە بەد ڕەفتارانەی تۆ بوون هاوشێوەی تۆن ان شاء للە ئەتان بینم لەناو دۆزەخ ئەگەر تەوبە ناکەن و ناگەڕێنەوە بۆلای خودا،

هەروەها بیرت بێ خودا فەرموویەتی (لقد کرمنا بنی آدەم) خودا کەرامەت و شەرەفی پێداوی بۆیە وای لەخۆت مەکە کە ببێتە هۆی داڕووخانی شەخسیەت و کەرامەتت،

،، هەرچی لێرەیە زۆربەی بەدوای ئەم شتە پیسانەوەیە گەڕام بەدوای شتی ئایینی بینیم خوێنەرێکی زۆر زۆر کەمیان هەیە کە جێگەی داخە بۆ ئەم جیلەی داهاتوو
من لێرەوە داوای لێبوردن لە گەورەی کورد (قازی موحەمەد) دەکەم کە ببورە ئەمە ئەو نەوەیەت نیە کە بەتەمای تۆڵەت بۆ بکاتەوە ئەمانە جارێ خۆیان نەدۆزیوەتەوە جارێ خۆیان لەناو گێژاوێکی تاواندان جارێ باش و خراپی خۆیان نازانن لەناو قوڕدا چەقیون بێ ئاگا لەم دنیایە،بەدوای حەز و ئارەزووەکانی خۆیانن کە لە نوسینی چیرۆکێکی بێ سوود و چەپەڵ خۆی دەبینێتەوە،

هەمووکەس ئازادە بەڵام ئەمە پێی ناوترێ ئازادی باش بزانە من ئەم قسانەم کرد بڕوا ناکەم هەموویت خوێندبێتتەوە یان هەر نایخوێنیتەوە من ئەزانم قسەی باش لەم سەردەمە کەس نایەوێ بەڵام ئەوە من وتم بۆ ئەوەی نەڵێی کەس پێی نەوتم کەس ئامۆژگاری نەکردم و عوزر نەهێنیتەوە،
قەومی کورد بە خەبەر بێن هەستن لەخەو هەستن.

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Jul 10, 2023 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

بە ئاگا وەرەوە!  !Wake Up KurdsWhere stories live. Discover now