جەستەم لێرەو ڕوحم لەو شوێنەی كە ئەو هەناسەی لێ دەدات...
ئەنیلا ئاگاداری ئەوە بوو کە چەند دواکەوتوە لەو کاتەی دایان نابوو لەگەڵ جۆنگکووک یەک ببینن ، لەوانەیە دوانەکەوتبا گەر براکەی بێزارینەکردبا وەک هەمیشە و لەکاتی خۆیدا گەیشبا شوێنە دیاریکراوەکە.
بۆیە چیتر کاتی بەفیڕۆ نەدا و بە پەلە چوو بۆ پارکەکە وە هیوای دەخواست لەو کاتەی پێکەوە دەبن لەگەڵ جۆنگکووکدا هیچ کەس کووکی نەناسێتەوە.
ئەنیلا قژی چاک کرد بۆ ئەوەی لەبەردەم جۆنگکووک بە باشی دەربکەوێت وەک ئەوەی ئەمە یەکەم ژوانیان بێت.
بەڵام کاتێک لە ڕێگای گەیشتنی بوو بەر کەسێک کەوت و ئەژنۆی ئازاری پێگەیشت.
ئەنیلا ڕووی لە کەسە نەناسراوەکە کرد و سەرسام بوو بەوەی بۆچی ڕادەکات."ببورە!"کەسەکە بە پەلە داوای لێبوردنی کرد و ئاوڕی دایەوە بۆ ئەوەی بزانێت ئایا کەسێک بەدوایدای کەوتوە یاخود نا، بەڵام کەس نەبوو.
ئەنیلا یارمەتی خۆی دا بۆ هەستانەوە و بینی پیاوەکە هێشتا نزیکە لێوەی.
YOU ARE READING
کزەی جەرگم ||جۆنگکووک✓
Teen Fiction{کـــۆتـــای هــاتــووە} جـیـون جـۆنگـکـووک لـەگـەڵ کـچـێـکـ دەکـەوێـتـە نـاو هـەسـتـی سـۆزداریـەوە کـە پـێـنـج سـاڵ لـە خـۆی گـەورەتـرە.