تۆ بیرت نییە بەڵام من چاک لەبیرمە کە لە پێناو تۆدا دڵێکم گرفتاری دەریا کرد کە زەڕەیەک غیرەتی لە ئاو نەبوو...)
کوڕە تەمەن نۆساڵانەکە جیون جۆنگکووک لە ماڵی هاوڕێکەیدابوو ، هێشتا ئەوەندە گەورە نەبوو کە گرنگی بە جیهان بدات،چاوەکانی ئەو و هاوڕێکەی لەسەر شاشەی تەلەفزیۆنەکە جێگیرکراوبوون، هەموو سەرنجی خۆیان بەخشیبوو پێی.
"ئایـ..... واز لە فێڵکردن بهێنە!"
هاوڕێ بچووکەکەی جۆنگکووک سکاڵای کرد کاتێک کە بۆ سێ جار لەسەر یەک بردیەوە، وە زەردەخەنەیەکی فێڵاوی لەسەر ڕووخساری هەبوو"با ڕووبەڕووی ببینەوە، جۆنمین من لەمەدا باش ئەبم."
جۆنگکووک وەڵامی دایەوە و ماسولکە خەیاڵەکانی خۆی دەرخست. جۆنمین توڕەبوو و کۆنترۆڵی تەلەفزیۆنەکەی فڕێدا بۆ سەر زەوی."کوڕەکان، خواردنەوەکان ئامادەیە! "
دەنگێکی دایکیانە بانگی کردن ، هەردووکیان بە پەلە چوونە نهۆمی خوارەوە، بۆ چێشتخانەکە بۆ بینینی دایکی جونمین کە ساندویچ ئامادە دەکات.
هەردووکیان بەچێژەوە دەستیان کرد بە خواردنی ساندویچەکانیان . لەناکاو کەسێک هاتە ناو بیرکردنەوەو خەیاڵی جۆنگکووکی بچوکەوە و وتی
YOU ARE READING
کزەی جەرگم ||جۆنگکووک✓
Fiksi Remaja{کـــۆتـــای هــاتــووە} جـیـون جـۆنگـکـووک لـەگـەڵ کـچـێـکـ دەکـەوێـتـە نـاو هـەسـتـی سـۆزداریـەوە کـە پـێـنـج سـاڵ لـە خـۆی گـەورەتـرە.