خۆزگە ئەتتوانی چاوەکانم ببەیت، ببینیت که من چۆن تۆ ئەبینم بە چاوەکانم ئەسمەر یارم
♾️🖤
تکایە خۆشەویستی زۆری پێبدەن.
لایەنی یۆنگمی
بەڕێز لی هێشتا لەبەر قسەکانی من شۆک بوو هەروەها بیرمان نەچێت ئەوەی کە هەموو پۆلەکەش شۆک بوون بەڕێز لی هەناسەیەکی قووڵی هەڵمژی و بە تۆنێکی ئارام دەستی کرد بە قسەکردن.
"تەنها لەبەر ئەوەی کە تۆ خوێندکارێکی ڕێزداریت و هەروەها ڕاستیت پێ گوتم پەنات نەبردە بەر شاردنەوەی ئەو ڕاستییەی کە تۆ فێڵت کردووە وەک زۆربەی قوتابییەکان کە دەیکەن. من تەنها دوو کاتژمێر دەسبەسەرداگرتنت پێدەدەم دوای قوتابخانە و هەروەها Fـت پێدەدەم لەسەر ئەم تاقیکردنەوەیە لە جیاتی سەردانیکردنی ئۆفیسی سەرەکی."
لە ناخەوە سوپاسی خودام کرد کە بەڕێز لی ناچاری نەکردم سەردانی ئۆفیسی سەرەکی بکەم. من نامەوێت ڕووبەڕووی چاوی هەموان ببمەوە، بەڵام من هێشتا شۆک بووم کە بەڕێز لی چاوەکانی لەسەر من بوو. لەوانەیە ئەو نمرەکانی منی بەرز نرخاندبێت دووبارە سوپاس بۆ خوا
جارێکی دیکەبە خێرایی شتەکانم کۆکردەوە و ڕۆیشتم بۆ دەرەوە پێش ئەوەی تاقیکردنەوە ناتەواوەکە تێپەڕێنم.
YOU ARE READING
ڕّۆمٌــیٓــۆیِ جــُولـّـیــٍت||تێیهیۆنگ✓
Fanfiction{کـــۆتـــای هــاتــووە} "تۆ باشیت؟"