ببی بە فیشەکیش ھەر حەز دەکەم لە دڵمدا جێگیرت بکە ئەسمەر یارم.
♾️🖤
تکایە خۆشەویستی زۆری پێبدەن.
لایەنی یۆنگمین.
دوای ئەوەی کە زۆر پاڕایەوە تێیهیۆنگ لە کۆتاییدا قەناعەتی پێهێنام کە لەسەر جێگا نوستنەکەی بخەوم لەکاتێکدا ئەو لەسەر زەویەکە دەخەوێت.
لە ماڵەکەیدا ژوورێکی تری چۆڵ هەبوو، بەڵام ئەو دەیویست لە هەمان ژوور بمێنێتەوە کە منی لێم بۆ ئەوەی دڵنیا بێتەوە لەوەی کە لە شەودا باران ببارێت من نەترسم.
لێوەکانم دەگەزی و چاوەکانم بە ترسەوە دەگێڕا ، بەڵام ئەوە یەکەم جارمە لەگەڵ کوڕێک دەخەوم لە هەمان ژوردا. تەنانەت ئەگەر لەسەر هەمان جێگاش نەبین، بەڵام هێشتا.
من شڵەژاوم و شەرم دەکەم
چاوەکانم کەوتنە سەر تێیهیۆنگ کە سەرقاڵە بە چاک کردنی جێگای نوستنە بچووکەکەی کە لەسەر زەوی بوو.
هەرگیز بیرم لەوە نەکردبۆوە کە پیاوێکی وەک تێیهیۆنگ ئەوەندە بەڕەوشت بێت من هەمیشە گومانم بۆ کوڕێکی خراپ دەبرد لەودا کە تەنها دەیزانی وانەکانی مامۆستا تێکبدات و پارچەیەکی شیرینی دەستبەسەردا گرتن بەدەست بهێنێتبەڵام هەموو من هەڵە بوو
ئەو ڕێگایەی کە قسەی لەگەڵم دەکرد لەکاتێکدا من تەنها موانێکی بچووک بوم بۆی ،هەموو شتێک میهرەبانی و گرنگی تەواو نیشان دەدا . هەرگیز پێشتر پیاوێکی ئەوەندە بایەخدارم نەبینیوە ، بە ڕاستی ئەو دڵی من دەتوێنێتەوە
وەک پارچەیەک لە سەهۆڵ
ئەو بە شانازییەوە زەردەخەنەیەکی کرد دوای ئەوەی لە کۆتاییدا جێگاکەی چاک کرد و ڕوخساری بەرەو من سوڕاندەوە، یەکسەر وا خۆم پیشان دا کە تەماشای شوێنێکی تر دەکەم لەکاتێکدا ڕەنگی سوور یەکسەر دەرکەوتم لەسەر کوڵمەکانم.
ئەو تێبینی ئەوەی کرد کە من شڵەژاوم یەکێک لە برۆکانی بەرزکردەوە و منێش هەستم بە لەناوچوونی دڵم دەکرد. ئەگەر ڕاستگۆ بم
چاوەڕوانی ئەوەم دەکرد کە وەک ئەو پیاوانە ڕەفتار بکات لە دراماکاندا و گاڵتەم پێ بکات کاتێک منی گرت لەکاتی سەیرکردنی ئەو.بەڵام بۆ سەرسوڕمانی من ئەو تەنها هەستا و دەستی کردە قژی منەوەو بژی کردەوە کە وا دەردەکەوت یەکسەر خوی بەو ڕەفتارەوە گرتبێت بۆ من بە زەردەخەنەیەکی شیرینەوە لەسەر لێوەکانی.
" لەوانەیە ماندوو بیت"
ئەو بە خێرایی گڵۆپەکانی کوژاندەوە و لەسەر جێگەکەی خۆی ڕاکشا. ئەو هەناسەیەم دایەوە کە بیرم نییە کەی گرتبووم لە جێگاکەیدا ئاسوودە بووم.
گەرمبوو
هەست بە گەرمی دەکەم وەک تێیهیۆنگ نەمدەزانی کەی لێوەکانم زەردەخەنەیەکی جوانیان دروستکرد کاتێک چاوەکانم خیانەتیان لێکردم و کەوتمە ناو خاکی خەونەکانم
" بەخەبەر بێ بەخەبەر بێ"
هەستم کرد کە کەسێک گوپەکانم ڕادەکێشێت بە شێوەیەکی لەناکاو چاوەکانم کردەوە من ئەو ڕەفتارەم خۆشدەوێت،
بەڵام ئێستا لە بارودۆخێکدا نیم بۆ ئەوە. .ناڵەیەک لێوەکانمی جێهێشت کاتێک ڕوخسارێکی بێزارکەرم دروستکرد"وازم لێبینە زیاتر بخەوم دانیاڵ ئۆپا"
جوڵەکانی سەر گوپەکانم وەستان لەپڕ کە وای لە من کرد زەردەخەنەیەک بکەم کە دەتوانم زیاتر بخەوم
"یۆنگمین ئەوە منم تێیهیۆنگ"
کۆتای پەڕەی حەڤدەیەم.
ھێندە ھۆگری دەنگت بووم چرپەی کەس ناچێ بە گوێما ئەسمەر یارم.
چیرۆکەکەم لەناو چیرۆکەکاندا.
٢٩/٧
YOU ARE READING
ڕّۆمٌــیٓــۆیِ جــُولـّـیــٍت||تێیهیۆنگ✓
Fanfiction{کـــۆتـــای هــاتــووە} "تۆ باشیت؟"