سزادان

1.2K 192 87
                                    









Charlotte :











نازانم ئەوانەی ڕوویاندا خەون بوون یان ڕاستی بەڵام تەنها ئەوەندە دەزانم شەڕم لەگەڵ کەسێک کرد ئەو کەسەشە جۆنگ ئون بوو کە لێدانی باشم پێکەوت ، دەمتوانی ڕووناکی کز ببینم بەڵام نەمدەزانی ئاخۆ ماڵەوەیە یان شوێنێکی دیکە

هەموو ئینجێک لە جەستەم ئازاری هەیە ، گوێم لە هەندێک دەنگی کزە ، ئایا گوێ و چاوەکانم لە دەست داوە ؟
یان من بێ هۆشم ؟
ئایا چوومەتە کۆما ؟
ماوەی چەندە ؟

«« شارلۆت تۆ گوێت لە منە ؟ »»
دەنگی باوکم هاتە ناو گوێیەکانم بە کەمی چاوم کردەوە ڕاستەوخۆ ، باوکمم بینی

«« باوکە ئێرە کوێیە ؟ »»
دەنگ بە کزی دەردەهات

«« ئێرە نەخۆشخانەیە شیرینەکەم »»
باوکم گوتی کاتێک دەستی بە قژمدا دەهێنا

«« شارلۆت »»
دەنگی دایکم بە بەرزی هات کاتێک هاتە ژوورەکەوە

«« شارلۆت کچم ، تۆ چیتە پێم بڵێ تۆ باشی ، ئادەی با بت بینم »»
دایکم بە خێرایی هەموو جەستەمی پشکنی

«« دایکە من باشم »»
بە بێزاری گوتم

دەرگاکە کرایەوە و پزیشکێک هاتە ژوورەوە
«« ئۆو خاتوو وڵیامز دەبینم بە هۆش هاتوویتەوە ، پێم بڵێ هەست بەچی دەکەیت ؟ »»

«« تەنها هەست بە ئازار دەکەم لە هەموو بەشێکی جەستەم »»
گوتم

«« جەستەت بە خراپی کوتراوە ، خۆشبەختانە هیچ شکانێکت نییە ، تەنها پێشنیار دەکەم تا چەند ڕۆژێک لە نەخۆشخانە بمێنیتەوە ، یان دەتوانی بڕۆیتەوە ماڵەوە بەڵام دەبێت پشوو بدەیت »»
پزیشکەکەکە پاش قسەکردنێکی زۆر ڕۆیشت

«« پێم بڵێ ئاوا ئاگاداری لە کچەکەم دەکەیت ؟ »»
دایک بە توڕەیی قسەکانی ئاڕاستەی باوکم کرد

«« پێم بڵێ مەبەستت چییە ئایا من باوکێکی باش نیم ؟ »»
باوکم بە هەمان شێوە بە توڕەی گوتی

«« تۆ باوکیت ؟! چۆن ڕێگە دەدەیت کچەکەت شەڕ لەگەڵ پیاوێکی نەناسراو بکات ؟ »»
دایکم بە هاوارەوە گوتی

«« مەبە بە دایکێکی خەمخۆر سۆلها ، ئەگەر کچەکەت بۆت گرنگ بوایە ژیانی بەم شێوەیە نەدەبوو »»
باوکم گوتی

«« بیبڕێننەوە ، ئێوە بۆچی شەڕ دەکەن ئێرە نەخۆشخانەیە دەبێت شارلۆت پشوو بدات دەی بڕۆن »»
داپیرەم بە توڕەی گوتی

𝙈𝙖𝙧𝙧𝙞𝙖𝙜𝙚 𝙥𝙧𝙤𝙥𝙤𝙨𝙖𝙡𝙨  [J.Jk] end Wo Geschichten leben. Entdecke jetzt