«« هاوسەرگیریم لەگەڵ بکە »» ئەو وشانەی لە دەمی من دەرچوون بوە هۆی ئەوەی جۆنگکوک بە خراپی بکۆکێت «« چیی ؟! بۆچی ؟ مەگەر تۆ دەستگیرانی تایهیۆنگ نیت ؟. چۆن بتوانم کارێکی لەو شێوەیە بکەم لەگەڵ ئێوە ؟ »» جۆنگکوک شۆک بوو بەڵام دواتر تووڕەبوو «« نامەوێت هاوسەرگیری لەگەڵ تایهیۆنگ بکەم , وە دڵنیام پێویستە کە هاوسەرگیری لەگەڵ کەسێکی تر بکەم بۆیە پێم باشترە ئەو کەسە تۆ بیت »» نامەوێت ببمە خۆراکی پیاوێکی تر «« شارلۆت تۆ لە حەوت ساڵیەوە تایهیۆنگت خۆش دەوێت ، ئێستا بۆچی ناتەوێت هاوسەرگیری لەگەڵ بکەی ؟ »» ئەمجار جۆنگکوک بە لەسەر خۆی پرسی «« ئەو منی خۆش ناوێت ، ئەو مایای خۆشئەوێت ، ئەو خۆی گوتی جۆنگکوک من ناتوانم لەگەڵ ئەو بژیم ئەتوانم بە تێپەڕبوونی کات تۆم خۆشبوێت بەڵام ناتوانم مایا لە دڵی ئەو دەربهێنم »» لە کۆتاییدا دەستم بە گریان کرد شارلۆت وڵیامز دەبێت یەکێک لە دوو هاوڕێ نزیکەکەی هەڵبژێرێت تا ببێتە هاوسەری +++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++ Jungkook & Charlotte نووسەر : ئەندریا دەستپێک : 5.2023 کۆتایی : 11.9.2024