رووسیا

1.2K 180 92
                                    






















Charlotte :





















«« چیی ؟! تایهیۆنگ و مایا بۆچی دێن ؟ »»
بە توڕەی گوتم بەڵام باوکم بێ کاردانەوە بوو
«« هەر ئەوەی کە بیستت »»
چەند جارێک بە توڕەی هەناسەم دایەوە
«« باوکە ئێمە بۆ گەشتی کار دەچین نەوەک بۆ بۆ گەشت و گوزار ، پاشان ئەوان سەرەتا گوتیان کە نایەن ، ئێستا بۆچی ڕای خۆیان گۆڕیوە»»
باوکم بە بێزاریەوە لەسەر خوانەکە هەستا
«« شارلۆت ، زۆری لەسەر مەڕۆ کچەکەم ، تازە بڕیاری خۆیان داوە »»
من ئێستا نەفرەتیانە توڕەم
«« من ناچمە ئەم گەشتە نەفەرتیە »»
پێی وایە نازانم بۆ کات بەسەر بردن دێنە گەشت

هەموو ئەو قسانەی کردم بێ سوود بوون چوونکە بۆ بەیانی خۆم لەناو فڕۆکەیەکی تایبەتی بینیوە لەگەڵ سێ گەمژەی دیکە لە گەشتێکی نزیک حەڤدە کاتژمێری

مایا و تایهیۆنگ لەکەشی خۆیان بوون وەک ئەوەی ئێمە لەوێ نەبین وە جۆنگکوک لەخەوێکی قوڵ بوو وەک ئەوەی کە سەد ساڵ بێت نەخەوتبێت ، تەنها خۆم بە کارکردن سەرقاڵ کردبوو لە ئێستادا تەنها سێ کاتژمێر تێپەڕیوە کاتێک جۆنگکوک بە کەمی بە ئاگا هات وە هاتە تەنیشتی من و بەبێزاری پاڵی دایەوە

«« هێی ئێوە بۆچی ناچنە شوێنی پشوودانەکە ، زۆر بێزارکەرن »»
جۆنگکوک بە مایا و تایهیۆنگی گوت
«« ئەگەر پێت خۆش نییە دەتوانی تۆ بڕۆیت »»
مایا گوتی وە جۆنگکوک بەبێزاری چاوەکانی سووڕاند

لە ڕاستیدا ئێمە بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ کۆمپانیایەکی ڕووسی دەچین بۆ ڕووسیا ، سەرەتا وابڕیار بوو کە بەتەنها من بچم چوونکە هەریەکە لە مایا و تایهیۆنگ گوتیان کە نایەن وە بە زۆر توانیم جۆنگکوک ڕازی بکەم چوونکە من زمانی ڕووسی نازانم وە کێشەم لەگەڵ ئەو وەرگێڕە مێبازە هەیە کە ئارەزوی دەچێتە سەر ئاژەڵێکی مێینەش ، لە کۆتاییدا جۆنگکوک ڕازی بوو بەڵام شۆک بووم کاتێک باوکم گوتی کە مایا و تایهیۆنگ دێن بە نەفرەت بن ئەوان زۆر بێزارکەرن

«« با سەیری فیلم بکەین »»
جۆنگکوک بە منی گوت
«« باشە »»
جۆنگکوک لاپتۆپەکەی هێنا تا بیخاتە سەر فیلمێک
«« با سەیری پادینگتۆن بکەین »»
جۆنگکوک بە خەندەوە سەری هەژاند

پاش سەیرکردنی سێ فیلم و ڕێکخستنی سێ یاری مەتەڵ ، من خەوم لێکەوت ، وە بە ئاگا هاتم بە بانگکردنێکی لەسەرخۆ و ڕاوەشاندنێکی نەرم لەسەر شانم لەلایەن جۆنگکوکەوە
«« هێی بە ئاگا وەرە ئێمە گەیشتین »»

لەپێش کارمەندێکی وەستابووین کە لەگەڵ جۆنگکوک و تایهیۆنگ مشتومڕی بوو لەپڕ جۆنگکوک ئاوڕی بۆ من دایەوە
«« دەڵێت تەنها دوو ژوور ماوە ، ئایا تۆ لەگەڵ مایا دەمێنیتەوە »»
سەیری پشتەوەی جۆنگکوکم کرد
«« پێموابێت مەبەستت ئەوەیە کە لەگەڵ تۆ بمێنمەوە ، سەیری پشتەوە بکە »»
جۆنگکوک ئاوڕی دایەوە بینی کە مایا و تایهیۆنگ کلیلی یەکێک لە ژوورەکانیان وەرگرت و ڕۆیشتن
«« کەواتە یان دەبێت لەگەڵ من بیت یان بچینە هۆتێلێکی دیکەوە »»
باشە ئەوە خۆش دەبێت لەمێژە لەگەڵ جۆنگکوک لەیەک شوێن نەبووم
«« باشە لەگەڵ تۆ دەبم »»

𝙈𝙖𝙧𝙧𝙞𝙖𝙜𝙚 𝙥𝙧𝙤𝙥𝙤𝙨𝙖𝙡𝙨  [J.Jk] end Donde viven las historias. Descúbrelo ahora