꧁༺ ~ PART 17 ~ ༻꧂

61 19 378
                                    

.
.
.

"وای سەیرکە ئەوانە قوتابییەکانی لیفیون!... "

"سەیری جەستەیان بکە بە دڵنیاییەوە قوتابی ئەون..."

"دانەیەکیان زۆر ترسناک دیارە... "

"باشترە خۆمان توشی ئەمانە نەکەین باشە؟..."

"ئۆی کوڕە ئەوەیان خۆی بە چی دەزانێت؟ ئەوەی ناوەڕاست بەمجۆرە دەستی لە گیرفانی دایە و بەجۆرێک دەڕوات وەک ئەوەی خاوەنی ئێرە بێت؟!..."

.
.
.

هەر لەگەڵ هاتنە ژوورەوەیان هەموو هۆڵەکە پڕ بوو لەو قسانە کە ئەو قوتابییانەی بە گروپ وەستابوون وایان ئەوت لە ناو خۆیاندا...

"کەواتە قوتابی مێینەش هەن...بەڕاستی نامەوێت لەگەڵ ئەو گرینۆکانە شەڕ بکەم..."
ئاشورا وای وت...

"قوتابییان!...
بەسی کەن بە خێرهاتنی هاوڕێیە نوێیەکانتان بکەن."
میلۆ لە ناکاوێک هاواری کرد و وای وت...

میلۆ لە خشۆکێکی قەبارە بچووک دەچێت و قەبارەی زۆر بچووکترە لەچاو قوتابییەکانی بەڵام مامۆستایەکی زۆر لێهاتووە،
جەستەی وەک خشۆکە و قاچەکانی کورت و بچووکن و بەردەوام دارێکی سحراوی درێژی پێیە...

هەرسێکیان لە ناوەڕاستی هۆڵەکە وەستان و میلۆش لەسەر تەختەکەی هاتە خوارەوە و بەرەو ڕووی ئەوان دەڕۆیشت...

"ئەو جیقنەیە هەوە؟"
ڕاندی لە ناوەڕاستیان وەستابوو و خۆی لار کردەوە لای ئاشورا و بە نزمی وای وت...

"ئێ...ئێ دەمت داخە قسە نەکەی هیچ نەکەی ها"
ئاشورا و ناثان بە توڕەیی و نزمییەوە وایان دەوت و بە دزییەوە لێیان دەدا...

"ئەرێ دەباشە فلیقامەوە وەڵا هیچ ناکەم لاچن!"
ڕاندی بە توڕییەوە وای وت و ئەوکاتەش میلۆ نزیکیان بۆیەوە هاتە بەردەمیان..

هەرسێکیان خۆیان ئاسایی کردەوە و ئاشورا و ناثان سەریان بۆ میلۆ نواند بەڵام راندی دەستی لە کەمەری دانابوو بەس سەیری ئەکرد...

"خۆشحاڵم بە ناسینتان من مامۆستا میلۆم...
قوتابی زۆر بەهێز دیارن هەروەک ئەوەی لە مامۆستا لیفیو چاوەڕێ دەکرێت..."
میلۆ بە زەردەخەنە و دڵخۆشییەوە وای وت و دەستی درێژ کرد تا تۆقە لەگەڵ ڕاندی بکات...

راندی چاوەکانی زەرد هەڵگەڕان و خەریکبوو کەڵبەکانی دەربکەون بەڵام کە سەیری ئاشورا و ناثانی کرد بینی زۆر بە توڕەیی بە لاچاوێک سەیری ئەو ئەکەن وەک ئەوەی بڵێن لێرەش نا...

راندی زەردەخەنەیەکی ساختەی کرد و تۆقەیەکی بچووکی لەگەڵ میلۆ کرد و ڕاستەوخۆ دەستی کێشایەوە...
"ئێمەش خۆشحاڵین مامۆستا لیمۆ... عەفوو میلۆ"
راندی بە زۆر خۆی گرتبوو پێنەکەنێ دوای ئەوەی وتی و ئاشورا و ناثانیش هەر ئەونەی مابوو بتەقنەوە...

ᴛʜᴇ ᴜɴɪᴠᴇʀꜱᴀʟ ɢᴜᴀʀᴅɪᴀɴs ¦ پاسەوانانی گەردوون Donde viven las historias. Descúbrelo ahora