chapter 3

88 24 24
                                    

ئاوێنەی دڵم ڕوویکردە تۆ . جا چ شەوقێ ئەتوانێ لێم بەرێ زوڵف و ئەگریجەی تۆ

___________________________________________









جۆنگکوک لە دەرەوەی ژورەکە وەستابوو جیمین و یۆنگیش بەهەمان شێوە

دکتۆرەکە ویستی هەندێک قسە لەگەڵ بێلا بکات سەبارەت بە لاوازی منداڵدان و ڕێککردنەوەی خۆراکی بێلا هاتە دەرەوە لە ژورەکە

یۆنگی: جیمین تۆ وتت تونیمە؟ با بڕۆین

جیمین: من؟ ئەها بەڵێ بەڵێ قورگم بوو بە بیابان
جیمین لە سەری خۆیدا

ئەو دوانە ویستیان ئەو دوانەیتر بەتەنیا بن بۆیە ڕۆشتن

جۆنگکوک بە مەستی سەیری بێلای دەکرد و ویستی شتێک بڵێت بەڵام پێش ئەوەی قسە بکات بێلا قسەی کرد و وتی

بێلا: بەڕێزم من دەزانم ناتهەوێت گرێم بدەی منیش نامهەوێ ئەوە بکەی وە دەزانم هیچ ڕێگایەکی ترمان نییە
بۆیە داوات لێدەکەم من لە نەخۆشخانەکانی دابمەزرێنێت تکات لێدەکەم مەمکە لەشفرۆش و بێ ئابڕووی یانەکان

جۆنگکوک لێی نزیک بویەوە و بۆنی ملی دەکرد
زانی لە کاتێکدا شڵەژاوە بەشێک لە فیڕمۆنەکانی دەردەدات

جۆنگکوک: من نامهەوێ گرێت بدەم؟
بێلا: بەڵێ دەزانم گەورەم کەس نایهەوێ بۆ تەواوی ژیانی لەگەڵ کەسێکی وەکو من گرێ بدرێت

جۆنگکوک دورکەوتەوە و دەستی خستە گیرفانی پانتۆڵەکەیەوە

جۆنگکوک: چیت پێ دەکرێ لە نەخۆشخانەکەم؟

جۆنگکوک دەیزانی کە ئەو پزیشکی نەشتەرگەری گشتییە بەڵام دەیویست زیاتر قسە بکات و گوێی لە دەنگە مەستکەرەکەی بێت

بێلا: من پزیشکی نەشتەرگەری گشتیم بەڵام ئەو کارەی تۆ دەیڵێین من دەیکەم زەوی پاک دەکەمەوە قاوە و خواردنیان بۆ دەبەم مێزەکانی کافتریاکەی پاک دەکەمەوە ئەوە دەکەم کە تۆ دەیڵێیت

جۆنگکوک: کەواتە ئامادەی ھەر کارێکیت تەنها بۆ ئەوەی نەبیت بە لەشفرۆش؟ بۆچی؟ کارەکەت ئاسانترە
بۆچی ئەوە ناکەیت؟

بێلا: هەرگیز ناتوانیت تێبگەین لە هەستی کەسێک کە سۆزانیبێت هیچ کەسێک بەدڵی خۆی ئەو کارە ناکات تەنها بەمەبەستی پەیدا کردنی پارەوە نانێک ئەو کارە پیسە دەکەن ئەوانەشی کە زۆر بێ شەرمن تەنها ڕاهاتون لەگەڵ ئەو ئازارە . تکایە هەرچی دەکەی بیکە تەنها شەرەفم بپارێزە مەهێڵە بکەومە یانەکان لەبەرخاتری پارە

جۆنگکوک: کەواتە باشە دەستبەکاربە بە یۆنگی دەڵێم کارەکانت بۆ جێبەجێ بکات

کە ئەو پیاوە وای وت دڵم لە خۆشیدا سەمای دەکرد

وامدەزانی هەموو دونیای هی منە ئەوەندە دڵ خۆش بووم
ئیتر من و براکەم بە خۆشی دەژین ئیتر ئەوەندە توشی ناڕەحەتی نابم
لەو ساتەدا ژیانم وەک حەوزێکی ماسی دەهاتە پێش چاو
حەوزێکی پڕ مرواری پڕ لە خۆشەویستی
نازانم هۆکاری ئەوەیە کە ئیتر لە ژێر فشار نیم یان هۆکارێکی تری هەیە بەڵام هەست بە ئارامییەکی زۆر دەکەم
زیاد لە حەد ئارامم. هێشتا هیچ شتێک بەتەواوەتی دیار نییە بەڵام من هەر ئارامم
هەرگیز وەکو ئێستا ژیانم لا شیرین نەبووە

سەرم هەڵبڕی بۆ ئەوەی سەیری بکەم و سوپاسی بکەم

بەڵام..







































































Gulina azanm chapteraka zor Kurt bu bas lamawdwa daway vote akam💕

20 vote bo har chapterek
Bo hawrekantani bnern🌷

(𝐎𝐛𝐞𝐲 𝐦𝐞 )گوێڕایەڵم بە Where stories live. Discover now