کە ئەو پیاوە وای وت دڵم لە خۆشیدا سەمای دەکرد
وامدەزانی هەموو دونیای هی منە ئەوەندە دڵ خۆش بووم
ئیتر من و براکەم بە خۆشی دەژین ئیتر ئەوەندە توشی ناڕەحەتی نابم
لەو ساتەدا ژیانم وەک حەوزێکی ماسی دەهاتە پێش چاو
حەوزێکی پڕ مرواری پڕ لە خۆشەویستی
نازانم هۆکاری ئەوەیە کە ئیتر لە ژێر فشار نیم یان هۆکارێکی تری هەیە بەڵام هەست بە ئارامییەکی زۆر دەکەم
زیاد لە حەد ئارامم. هێشتا هیچ شتێک بەتەواوەتی دیار نییە بەڵام من هەر ئارامم
هەرگیز وەکو ئێستا ژیانم لا شیرین نەبووەسەرم هەڵبڕی بۆ ئەوەی سەیری بکەم و سوپاسی بکەم
بەڵام چاوەکانم لە ئەوانەی ئەودا چەقی
سەیرکردنەکانی بۆ ڕوخسارم زۆر نەرم بوو وەک ئەوەی دڵی نەیەت سەیرم بکات یان وەک ئەوەی ئەگەر سەیرم بکات من نامێنم
چاوەکانی یەکجار سەرنج ڕاکێشە
ڕەشێکی تۆخ کە ئەودیو دۆزەخت لێ دیارە
خێرا چاوەکانم لەسەری لادا و سەیری خوارەوەم کرد: گەورەم زۆر سوپاست دەکەم بەڕاستی نازانم چۆن پاداشتی ئەو چاکەیەت بدەمەوە
جۆنگکوک: تەنها کارەکەت بەباشی بکە وە لە هەمووی گرینگتر خیانەت مەکە .
چاوەکانی دیسان تێبڕیمەوە ترس بە ڕوحی ڕەوانمدا هات
جۆنگکوک: هەرگیز نەکەی نهێنی نەخۆشخانە یاخود کۆمپانیا ببەیتە دەرەوە . لەگەڵ چوونەدەرەوەی نهێنییەکان ڕۆحیشت لە جەستەت دێتە دەرەوە ئاگادار بە: بێگومان گەورەم دڵنیابە دڵسۆز دەبم بۆ ئەو کەسەی ژیانی ڕزگارکردم .
بە دڵخۆشییەوو وتم وە بە پێکەنینە و سەیرم کردخەندەیەکی لا لێوی بۆ کردم و ڕۆشت
ها؟ ئەوە بە جدییەتی ئێستا من چی بکەم؟لەپڕ ئاوڕی بۆ دامەوە و بڕۆکانی گرژ کرد
جۆنگکوک: بەتەمای ئەمشەو لێرە بخەویت؟
چاوەکانم لە شۆکدا کرانەوە و بە پەلە ڕامکرد بەرەولای ئەو
دەستمان کرد بە ڕۆشتن من چەند هەنگاوێک لە پشتی ئەوەوە دەڕۆیشتم
گەیشتینە بەرز کەرەوە کە و چووە ناوەوە دوگمەی نهۆمی زەمینی هەڵبژاردهەستێکی سەیرم هەیە لەگەڵ ئەو پیاوە بەتەنیا لە شوێنێکی ئەوەندە داخراودا بم کەمێک خۆم لێ بەدوور گرت ئەو سەیرێکی کردم و برۆیەکی بەرز کردەوە
جۆنگکوک: مەترسە من حەز ناکەم لەگەڵ کەس بم بەبێ ڕەزامەندی خۆی
من هیچم نەوت دەمم بەسترابوو ئەو پیاوە مێشکی خوێندمەوە؟
ها؟ گەیشتینە خوارەوە بینیم ئەو پیاوەی ناوی یۆنگییە زۆر بەبێ شەرمانە دەست لە ڕانەکانی جیمین دەدات
بەڕاستی ئەمانە شتێکیان نییە بەناوی شەرم
سور هەڵگەرام بەڵام هەموو هەوڵێکم دا کە دیار نەبێت پێمەوەیۆنگی کە ئێمەی بینی لە جیمین جیا بوویەوە و بەرەو لای ئێمە هات
یۆنگی: چی بوو باڵندەکان بۆچی ئەوەندەتان پێچوو؟
جۆنگکوک: کەمژە مەبە یۆنگی بەیانی پەڕاوەکان بۆ ئەم خاتونە ئامادە بکە وە ئێستاش وەرە لەگەڵ من کاری دنیا کەوتووە بەسەرماندا
یۆنگی سەری سوڕمابوو
یۆنگی: پەڕاوی چی؟جۆنگکوک: وەرە لەگەڵم پێت دەڵێم دواتر
ئەو پیاوە ڕۆشت و بۆنگیش بە دوایدا
بەڵام یۆنگی بە ڕاکردن گەڕایەوە و بە توندی ماچی جیمینی کرد بۆ چەند چرکەیەک بەردەوام بوون
من شۆک ببوم ئێستا دەزانم ڕومەتەکانم بە تەواوەتی ڕەنگی سوری تۆخن
سەیری ئەو پیاوان کرد بەو هیوایەی کە ڕۆشتبێت بەڵام لە بێ بەختی من ئەو ئاوڕی دایەوە و سەیری کردمدوبارە چاوەکانمان قوفڵ بوون بەڵام یۆنگی خێرا لە جیمین جیا بوویەوە و بەرەو لای ئەو پیاوە ڕۆشت
پێش ئەوەی بڕوات بە منی وتیۆنگی : بای بای براژن
ئەم پیاوە کە ناوی یۆنگییە بێزار نابێت لەوەی من شۆک بکات؟
ئەمڕۆ بۆ جاری هەزارەم شۆکی کردمجیمین پێکەنی و قۆڵی گرتم بەرەو دەرەوە ڕایکێشام
چەند ڕۆژێک تێپەڕیوە بەسەر ئەو ڕۆژەدا من هەر لەو ماڵەم کە یەکەمجار لێی بووم لەگەڵ هیوجیندا زۆر باش لەگەڵ ماڵەکە ڕاهاتوین
بەڕێز یۆنگی وتی کە ئیتر لێرە دەمێنینەوە.
شوێنێکی زۆر خۆشە وە هەروەها یەکێکە لە بەناوبانگترین باڵەخانەکانی سیئۆل ئێمە لە نهۆمی شازدەهەمین هەموو شارەکە لە پەنجەرەکانەوە دیارن
ئەم ئەپارتمەنە هی بەڕێز جۆنگکوک وە ڕێگەی دا کە ئێمە لێرە بمێنینەوە
بێگومان تاکوو ئەکەونە سەر ئیش لێرە دەمێنمەوە نامهەوێ ببم بە بازرگانی بەسەر کەسەوە. ئێرە ماڵی ئەوە وە من وا هەست دەکەم داگیرم کردووە
بۆیە حەز ناکەم زۆر لێرە بمێنینەوەهیوجین زۆر دڵخۆشە لە قوتابخانە تازەکەی بێگومان قوتابخانەکەشی یەکێکە لە گرانترین قوتابخانەکان
ئەو شوێنە تەنها هی خانەدانەکانە
زۆرم بە بەڕێز یۆنگی وتی کە لە قوتابخانەیەکی ئاسایی بخوێنێت بەڵام یۆنگی ڕازی نەبوو وتی ئەوە فەرمانی گەورەمە من قسەی تێدا ناکەمئەمڕۆ یۆنگی پەڕاوەکانی بۆ هێنام وە خوێندمەوە و ئیمزام کرد
چونکە من تەنها زانکۆم تەواو کردووە ناتوانم یەکسەر دەست بەکار بم وەک پزیشکی نەشتەرگەری
سەرەتا دەبێت بەتەواوەتی خۆمی بۆ ئامادە بکەم
وە بەڕێز یۆنگی دکتۆرێکی پێ ناساندم کە من دەبم بە یاریدەدەری ئەو تا شتەکانم بە جوانی فێر بکاتهەرچەندە من دوو ساڵ خۆبەخشانە کارم کرد وەکو پزیشک نەشتەرگەری بەڵام بەڕێز یۆنگی وتی کە ئەمە نەخۆشخانەیەکی ئاسایی نییە هیچ هەڵەیەک لێرە ڕوو نادات بۆیە ناکرێ یەکسەر پشتم پێ ببەسترێ
پێویستە سەرەتا لە تواناکانم دڵنیا ببنەوەمن تاکو دەمرم سوپاسگوزاری ئەوانم
YOU ARE READING
(𝐎𝐛𝐞𝐲 𝐦𝐞 )گوێڕایەڵم بە
Romanceبەرەو بەهەشتم ئەبەیت یاخود دۆزەخ لە جیهان کەی ئەواندا شتەکان کەمێک جیاوازن بۆندەکان ڕەگەزەکان لەدایکبوونەکان پەیوەندییەکان خۆشەویستییەکان نێوان بێلای بێتاوان و جۆنگکوکی زاڵ دەبێت چ شتێک پێیان ببەستێ؟ مافەکانی بەتەواوی بۆ خۆم دەگەڕێتەوە درووس...