حەفتەیەکە کە لەو نەخۆشخانەیە کار دەکەم
بەڕێز جین دکتۆری نەشتەرگەریە منیش یاریدەدەری ئەوم.
ئەو کەسێکی زۆر باشە وە زۆر رووخۆشە
بەڕێز جین ئەلفایەکی دۆمنەیتەلە بەڕێز یۆنگیەوە زانیم کە هاوسەری هەیه وە هاوسەرەکەی دوگیانە
دڵنیام هاوسەرەکەی زۆر بەبەختە کە کەسێکی ئاوا لە ژیانیدا هەیە
دڵنیام کە لە ماوەی کەمتر لە سێ مانگ منیش دەتوانم ببم بە یەکێک لە دکتۆرە ئاساییەکانی ئێرە
ئێستا کاتی پشوی نیوەڕۆیە من برسیم نەبوو تەنها کوپێک قاوەم پێیە هەوڵ دەدەم شوێنێک بدۆزمەوە لە کافێی نەخۆشخانەکە
ئۆھ سوپاس بۆ خوا شوێنێکی بەتاڵ
خێرا دانیشتم و قومێکم لە قاوەکە دا ئاهێکم هەڵکێشا وە ویستم بۆ جاری دووەم قومێک لە قاوەکە بخۆم
بەڵام زەنگی مۆبایلەکەم وەستاندمی
لە گیرفانی چاکەتە سپییەکەم دەرم هێنا وە سەیری ناوەکەیم کرد
ئەوە جیمینە
سەیرە ئاخۆ چی دەوێت . هەڵم گرت: سڵاو
جیمین: سڵاو بێلا ئازیزەکەم حاڵت باشە هیوادارم باش بیت شیرینەکەم ئێوارە ئاهەنگێک هەیە بە بۆنەی لەدایک بونی من وە پێویستە تۆش بێیت. وە من قسەم ناوێت جلەکانم بە پاسەوانەکان دا بۆ ناردویت بۆ ماڵەوە لەبەریان بکە وە بە جوانی خۆت ئامادە بکە. ئاھ هەر چەندە تۆ پێویستت بە خۆ جوانکردن نییە. بەهەرحاڵ ئەزیزم کاتژمێر حەوت شۆفێرەکە دێت بە دواتدا
بای هەنگوینتەلەفۆنەکەی داخستەوە بە بێ ئەوە من تەنانەت یەک وشەش بڵێم هەموو شتێکی ڕێک خست
ئایخوایە گیان من توشی چی بووم؟شیفتەکەم تاکو کاتژمێر دەی شەوە بەڵام نازانم بۆچی لە ژوری بەڕێوبەرەکە بانگ کرام و کاتژمێر پێنجی ئێوارە وتی دەتوانیت بڕۆیت
دڵنیام کاری جیمینە ئای خوایە گیانتەکسییەکم گرت و بەرەو ماڵەوە بەڕێ کەوتم
هەر کە گەیشتمەوە ئەوەێ ڕاستەوخۆ بەرەو گەرماوەکە ڕۆشتم گەرماوێکی گەرمم کرد بەڕاستی پێویستم بە شتێکی وابوو زۆری نەبرد هیوجین هاتەوە خزمەتکارەکەم وت کە خواردنی بۆ دروست بکات وە ئاگای لێ بێت
هەرچەندە من زۆرم لا ناخۆش بوو بەڵام ناچارم ئەو بە تەنیا جێ بێڵمڕۆشتمەوە ژورەکەم بینیم پاکەتێکی سپی بە سلڤەر نەخشدار لەسەر سیستەمەکەمە وە هەروەها دانەیەکی ڕەشیش زانیم کە ئەمانە جلەکانمن
دەرم هێنان وە هەزارجار نەفرەتم کرد لە کورتی درێسەکە وە سەد ھەزار جار نەفرەتم لە خۆم کرد چونکە بەو ئاهەنگە زاری بووم
بیرم کردەوە کە پێویس ناکات من ئەو جلە لەبەر بکەم خستمەوە ناو بۆکسەکە وە بەرەو درێسینگ ڕوومەکە ڕۆشتم
لە نیوەی هەنگاوەکانم بە بیرم هاتەوە کە من هیچ جلێکی ئاهەنگم نییە . ئاهێکی قوڵم هەڵکێشا وە بەرەو سیستەمەکە ڕۆشتمەوە
بە ناچاری جلەکانم پۆشی وە پێڵاوەکانم کردە پێم
مەیکئاپێکی زۆر کەمم کرد و قەژم بە شێوەیەکی هەڕەمەکی بەردایەوە بەسەر شانەکانم
YOU ARE READING
(𝐎𝐛𝐞𝐲 𝐦𝐞 )گوێڕایەڵم بە
Romanceبەرەو بەهەشتم ئەبەیت یاخود دۆزەخ لە جیهان کەی ئەواندا شتەکان کەمێک جیاوازن بۆندەکان ڕەگەزەکان لەدایکبوونەکان پەیوەندییەکان خۆشەویستییەکان نێوان بێلای بێتاوان و جۆنگکوکی زاڵ دەبێت چ شتێک پێیان ببەستێ؟ مافەکانی بەتەواوی بۆ خۆم دەگەڕێتەوە درووس...