دوای ئەوە ئەو ئاژەڵە بەستەزمانەم بە مل هەڵگرت وبەجوڵەیەکی خێرا یەکێک لە چاوە پڕ لە ترسەکانیم بڕی!
بە هێواشی پشیلەکە چاک بۆوە.برینەکەی چاوی شتێکی جوان نەبوو بۆ سەیر کردن ئەوە ڕاستییە. پشیلەکە چیتر وا دیار نەبوو هەست بە ئازارەکەی بکات.هەروەکوو چاوەڕوان دەکرا هەرکاتێک پشیلەکە منی دەبینی ڕایدەکرد وخۆی لە من بە دوور دەگرت.ئەی بۆ ڕانەکات؟ هەرچەن ئەمە منی زۆر توڕە دەکرد.هەستێکی نوێ لە ناخمدا گەشەی دەکرد. کێ وانابێت کاتێ هەزارەها جار خۆی بدۆزێتەوە کە خەریکی کردنی کارێکی هەڵەیە چەندەها شی قێزەون بەبێ هیچ هۆیەک جگە لەوەی کە دەزانێ پێویستە ئەم کارە نەکات؟ هەر ئێمەی مرۆڤ نین کە بەبێ هیچ زۆر لێکردنێک یاسا دەشکێنین تەنها لەبەر ئەوەی دەزانین ئەمە یاسایە؟
ڕۆژێکیان زۆر بە خوێن ساردیەوە، پەتێکی ئەستورم بە ملی پشیلە داماوەکەوە بەستەوە وە بردمە خانەکەی ژێر خانووەکەوە وە هەڵمواسی بە داری گەنمەشامییەکەوە لە سەرووی سەرمەوە.بە دارەکەوە هەڵمواسی هەتاکوو مرد.هەڵمواسی بە چاوی پڕ لە فرمێسکەوە، هەڵمواسی چونکە پێموابوو کە دەبێت منی خۆش بوێت، چونکە پێموابوو هیچ هۆکارێک نییە بۆ ئەوەی ئازاری بدەم، چونکە دەمزانی ئەوەی دەیکەم هەڵەیەکی زۆر گەورەیە، تاوانێکە وا دەکات ڕوحم تا هەتایە لە خۆشەویستی خودا دوور بکەوێتەوە!
هەر ئەو شەوە کاتێک لەسەر جێگاکەم پاڵکەوتبووم، لە پەنجەرە کراوەکەوە گوێم لە گریان و هاواری دراوسێکان بوو، لە جێگاکەم هاتمە خوارەوە بینیم تەواوی ماڵەکە بووە بە ئاگر.بە قورسیەکی زۆر هەتاکو خۆم وهاوسەرەکەم ڕزگارمان بوو. وە کاتێک لەدەرەوەی ماڵەکە بووین ،تاکە شت کە دەمانتوانی بیکەین سەیرکردن بوو، کە بەبەرچاوی خۆمانەوە هەموو شتێک سووتاو لەناوچوو. بیرم لە پشیلەکە کردەوە سەیرم کرد تاکوو ئەویش سووتا، جەستەی ئەو پشیلەیەی کە بە هەڵواسراوی بەجێم هێشتبوو لە خانەکە.وا دەردەکەوت کە پشیلەکە بۆتە هۆکاری سووتانی ماڵەکە لە ڕێگایەکی نهێنییەوە تاکوو وام لێبکات باجی ئەو کارە شەیتانییەم پێبدات کە کردوومە، بەم شێوەیە تۆڵەم لێدەکاتەوە.چەند مانگێک تێپەڕی، نەمدەتوانی بە هیچ جۆرێک پشیلەکە لەمێشکم دەربێنم. شەوێکیان لە مەیخانە دانیشتبووم خەریکی خواردنەوە بووم وەک هەمیشە.لە ڕاڕەوەکەدا شتێکی ڕەشم بینی کە پێشتر هەرگیز نەمبینی بوو.چووم سەیری بکەم تا بزانم چییە.پشیلەیەک بوو، بە نزیکەیی ڕێک پلۆتۆ بوو .بە هێمنی دەستم لە پشتی دەدا. پشیلەکە سوڕایەوەو خۆی لە دەستم لادەدا.لە ناکاو هەستم کرد کە پشیلەکەم دەوێت.پێشنیارم کرد لە ساقی مەیخانەکەی بکڕم، بەڵام پێمی وت کە هەرگیز هیچ ئاژەڵێکی لەم ناوە نەدیوە......نوسەر:ئێدگار ئاڵان پۆی
وەرگێڕ:ستێلا
YOU ARE READING
پشیلە ڕەشەکە
Horrorیەکێکە لە چیرۆکەکانی ئێدگار ئاڵان پۆی، کە باس لە پیاوێک دەکات زۆر ئاژەڵی خۆش ویستووە بەڵام ئەم خۆشەویستییە گۆڕاوە.