بەشی سێیەم:

30 5 1
                                    

. کاتێ مەیخانەم بە جێهێشت، پشیلەکە بەدوام کەوت، لێیگەڕام کە بەدوام بکەوێت. بەزووی بوو بە ئاژەڵی ماڵی من وهاوسەرەکەشم.
بەیانی دواتر هێنامەوە ماڵەوە دوای ئەوەی بۆم دەرکەوت کە هاوشێوەی پلۆتۆ ئەویش یەک چاوی هەیە، چۆن دەکرێ کە من شەوی ڕابردوو هەستم پێنەکردبێ ؟ ئەم ڕاستییە وایکرد هاوسەرەکەم زیاتر پشیلەکەی خۆش بوێت. بەڵام من هەستم دەکرد کە حەز لێنەبوونێک لە ناخما گەشە دەکات، حەز لێنەبونەکەی  من هیچی لە ئاژەڵەکەدا نەگۆڕی جگە لە زیادبوونی خۆشەویستی بۆم.بەدوام دەکەوت، بەدوام دەکەوت بۆ هەموو شوێنێک هەموو کات.کاتێ دادەنیشتم لەخوار کورسیەکەمەوە ئەویش دا دەنیشت، کاتێ هەڵدەستام لە نێوان پێیەکانمدا ئەویش هەڵدەستا خەریک دەبوو بکەوم.بۆ هەرکوێ بچوومایە ئەویش لەوێ بوو.شەوێکیان خەونم پێوە بینی.دوای ئەوە دەستم کرد بە ڕق لێبوونەوە لە پشیلەکە! ڕۆژێکیان هاوسەرەکەم بانگی کردم لە خانەکەی ماڵە کۆنەکە بوو کە ناچار بووین لێی بژین.کاتێک بە پەیژەکەدا دەڕۆشتمە خوارەوە، پشیلەکە بەدوام کەوت وەک هەمیشە، ڕایکردە ژێر پێم هێندەی نەمابوو لە پەیژەکانەوە بکەومە خوارەوە.توڕەییەکی زۆر لەناکاو مێشکمی تەنی بە خێرایی چەقۆکەم دەرهێناو بێ هەستانە لە پشیلەکەمدا هاوسەرەکەم بەپەلە هات قۆڵمی گرت ئەمە تەنها توورەییمی زیاتر کرد، بەبێ بیرکردنەوە، سوڕامەوەو..........

نوسەر:ئێدگار ئاڵان پۆی
وەرگێڕ:ستێلا

پشیلە ڕەشەکەWhere stories live. Discover now