Suli

372 26 51
                                    


"چۆن بوێری ئەوە دەکەیت ئۆتۆمبێلەکەت لە شوێنەکەی من ڕابگری...؟!!نیل..!دەتکوژم ئەگەر جارێکی دیکە ئەوە ڕووبدات دەزانیت...؟!"
پیاوەکە گووتی کاتێک زلەی لە ئافرەتەکەدا

دەنگی شکانی شوشە بەهەموو ماڵەکەدا بڵاو بۆوە دەنگی هاواری پیاوەکە و گریانی ئافرەتەکە لەناکاو پیاوە قورگی ئافرەتەکەی گرت و وایکرد ڕووخساری سوور ببێتەوە...

"دەتکوژم....!!"
پیاوەکە گووتی کاتێک هەموو هێزی بەکار هێنا بۆ خنکاندنی ئافرەتەکە

"دووربکەوە....!!!"
کچە ١٤ ساڵانەکە گووتی کاتێک لە پلیکانەکان بە گریانەوە دەهاتە خوارەوە

"نەفرەت...!!بەنەفرەت بیت...!"
پیاوەکە گووتی وازی لە ئافرەتەکە هێنا و ڕۆیشتە دەرەوە لە ماڵەکە

"دایکە...!"
کچەکە ڕۆیشتە لای دایکی هەوڵیدا ئارامی بکاتەوە

"ه هیچ نیە کچم...!ت تۆ بڕۆ ژوورەکەت.."
ئافرەتەکە بە گریانەوە گووتی کاتێک هەناسەدانی ناڕێک بوو

"دەبێت پەیوەندی بە پۆلیسەوە بکەین...!"
کچەکە گووتی

"نەخێر...!!شتی وا ناکەین...!باوکت دەکەوێتە زیندان..!"
ئافرەتەکە بە ترسەوە گووتی

"دایکە ئەو باوکی من نیە...!وە گرینگ نیە چی لێ دێت با بڕواتە دۆزەخ...!!"
کچەکە بە گریانەوە گووتی

"سولی...!تۆ دەزانیت کە باوکتم خۆش دەوێت...!هەرگیز باسی شتی وا مەکەوە...ئێستاش هەستە بڕۆ ژوورەکەت...!"
ئافرەتەکە بە گریانەوە گووتی

"چۆنت دەوێت ئاوا بکە..."
کچەکە بە توڕەیی گووتی و ڕۆیشتە نهۆمی سەرەوە

______________________

"خۆشەویستی...!!بۆخاتری خوا ئەمە کەی خۆشەویستیە...؟!لێدان ئازاردان کوشتن...؟ئەمانە خۆشەویستین...؟!خودایە تکایە ڕزگارمان بکە لەدەست ئەو ناپیاوە تکایە...!"
سولی گووتی کاتێک لە بالەکۆنی ژوورەکەی هاواری دەکرد

"نەفرەت لەپیاو...!"
سولی گووتی و فرمێسکەکانی دووبارە دەکەوتن

_______________________

٢٢/١/٢٠١٥
کاتژمێر ٧:٣٠ خولەکی بەیانی

"دووبارە بەئاگا هاتم...بەداخەوە کە نەمردم..."
سولی گووتی کاتێک چاوەکانی بەهێواشی کردەوە و سەیری دەوروبەری کرد دوای ماوەیەک بڕیاریدا بڕوات و گەرماوێک بکات بەو پێیەی دەبێت بچێتە قوتابخانە....

دوای پۆشینی جلەکانی قژی بە شلی بەست و جانتاکەی هەڵگرت و ڕۆیشتە خوارەوە

بەسەر پلیکانەکاندا دەڕۆیشت کاتێک دووبارە گوێبیستی دەنگە ناخۆشەکەی باوکی بوو کە هەمیشە ئاواتی خواستووە گوێبیستی نەبێت...

دووبارە دەنگی شکاندن و گریان لە ماڵەکە دەنگی دایەوە

"دووبارە...!"
سولی گووتی و جانتاکەی بۆ باوکی فڕێدا

خۆشەویستی/Jeon jungkook Where stories live. Discover now