«زلەکەی تای»

582 86 139
                                    

جۆنگکووک : چی بووە کوڕە ؟(تای خۆی پێ کۆنترۆڵ نەکرا فەقیەوە لەپێکەنین وای لێهات لەبەر زۆری پێکەنین فرمێسک بە چاوەلانی بێتە خوارەوە )ئێل : ئەرێ دە تای چی بوە !تای : وای وای مردم (بەردەوام بوو لە پێکەنین وای لە جۆنگکووک و ئێل کرد ئەوانیش بەژداریبن بێ...

¡Ay! Esta imagen no sigue nuestras pautas de contenido. Para continuar la publicación, intente quitarla o subir otra.

.
.
جۆنگکووک : چی بووە کوڕە ؟
(تای خۆی پێ کۆنترۆڵ نەکرا فەقیەوە لەپێکەنین وای لێهات لەبەر زۆری پێکەنین فرمێسک بە چاوەلانی بێتە خوارەوە )
ئێل : ئەرێ دە تای چی بوە !
تای : وای وای مردم (بەردەوام بوو لە پێکەنین وای لە جۆنگکووک و ئێل کرد ئەوانیش بەژداریبن بێ لەوەی لە مەسەلەکە بگەن دواتر تای مۆبایلەکەی دەرهێنا و نامەیەکی بۆ جۆنگکووک نارد بەهۆی ئەوەی لەبەر پێکەنین نەیەتوانی قسە بکات )

لەنــــامــەکـــە

تای : من ئەڕۆمە دەرەوە ئێوە خواردن بخۆن من دوای دەیخۆم (هەڵسایەوە ڕۆشت کچەکە سەرسام بوو سەیری کوڕە چاو ڕەشەکەی کرد )
ئێل : چی بو ! (کوڕەکە مۆبایلەکەی بەرز کردەوە نامەی تای نیشانی کچەکەدا )
ئێل : ئای خوایە
جۆنگکووک : دەی دەی با نانەکەمان بخۆین
ئێل : ئهم (خواردنەکەیان خوارد و دواتر کۆیانکردەوە تای گەڕایەوە )
تای : خۆبەشی منتان نەخوارد
جۆنگکووک : هێندە پێنەکەنیبایەت تاوەکو نانەکەت بخواردبا بەڕێز تای (بەبێزاری)
ئێل : تای خواردنەکەتم لەسەر مێزەکە داناوە
تای : سوپاس براژن
(ڕایکردە سەر مێزەکە وای لە ئێل کرد شۆکێکی گەورە لێبات سەیرێکی جۆنگکووکی کرد ئەمیش خۆی لەچاوەکانی ئەدزیەوە )
جۆنگکووک لەدڵی خۆیدا ؛ دەمت نەوەستا بەڕێز تای گەر دەکەویتە ژێر دەستم
جۆنگکووک : ئێ پێت چۆنە سەیری فلمێکی ترسناک بکەین هم (کاتێ خۆی دزیەوە )
ئێل : مم باشە کێشەنیە
جۆنگکووک :ناترسی ؟
ئێل : نەخێر
جۆنگکووک : دڵنیای !
ئێل : ئێ بەڵێ

(کوڕەکە فلیمەکەی داگیرساند کچەکە بە مەڕاقەوە کەوتبوە نێو فلیمەکە کوڕەکەش لە پاڵ کچەکە دانیشتبوو بە قوڵی کەوتبوە ناو فلیمەکە تای هاتە نێو هۆڵەکە بۆڵە بۆڵی ئەکرد کە بۆچی ئەم سەیری ئەم جۆرە فلمانە ئەکەن بەڵام بەهۆی ئەوەی ئێل و جۆنگکووک بە قوڵی کەوتبونە ناو فلمەکە ئاگای لە کوڕە قژ زەردەکە نەمابوو تا قژ زەردەکە سەری هێنا نزیک و نزیکتر وای لە کچەکە کرد بترسێ خێرا ئاوەڕی داوە زلەیەکی لە قژ زەردەکەدا )
تای : هـــــا (بە شۆکی)
ئێل : ئای خوایە ببورە ببورە نەمزانی تۆی ببورە
(کاتێ بە شلەژاوی و پەشیمانی سەیری تای ئەکرد کە دەستەکانی لەسەر کوڵمەی داناوە )
تای : مادام هێندە ترسنۆکی بۆچی سەیری ئەم جۆرە فلیمانە ئەکەی (بە کیوتی قژ ڕەشەکەش لە دواوە توند دەستی بەسکی گرتبوو هێندە پێبکەنێ
ئێل : ببورە بەخوا نەمزانی (بەخەمباری)
تای : خەتای تۆ نیە جیۆن تۆ بەشەری ئەوە فلمە سێری ئەکەی لەسەر فلمەکەت زلەیەکم خوارد
جۆنگکووک : ئەمە لەسەر خواستی خۆی بوو .. دواتر کە ئەترسی بۆچی ئەڵێی باسەیرکەین (کۆتایەکەی سێری کچەکەی کرد )
ئێل : نا ناترسم خەتای تای بو کە بەدزیەوە هات وایکرد بترسم (بەقشتی گلەیی ئەکرد )
تای :ئۆهاا یانی هێشتا من خەتابارم و تۆش ناترسی !
ئێل : هاهـ تاقەتی شەڕم نیەئەچم ئەخەوم شەوشاد
(خەریک بوو بەسەر پلیکانەکان بکەوێ بەڵام ئاوەڕی داوە ) ئێ جۆنگکووک من هیچ جلێکم پێ نیە چی بکەمە بەرم ؟
جۆنگکووک :ئێستا جلێکی خۆمت ئەیەمێ
ئێل : چیی !
جۆنگکووک : تەنها ئەمشەو بیپۆشە خەمت نەبێ بەیانی هەموو جلەکانت پاسەوانەکان ئەهێنن
ئێل :بە...(خێرا قسەکانی بڕی)
جۆنگکووک : تکایە هێندە زۆربڵێ مەبە وەرە دەی
(بەدوای جۆنگکووک چوە بەر دەرگای ژورەکەی لەناکاو کوڕەکە وەستا وای لەکچەکە کرد سەری بەر پشتە پانەکەی کوڕەکە بکەوێ )
ئێل :ئاهـ ... ببورە (بەشەرمەزاری)
جۆنگکووک : کێشەنیە (بەخەندەوە)
ئێل : ئێ بۆ وەستاوی !
جۆنگکووک : ئەتەوێ بێیە ژورەکەم(بەفێڵبازی)
ئێل : ئێ نا بێگومان نا فەرموو ئێستا ئەتوانی بڕۆیی و جلێکم بۆ بهێنی (بەدەست ئاماژەی بۆکرد کە بچێتە ژورەوە )
جۆنگکووک : ئەگەر ئەتەوێ بێیت ئاساییە
(بە شەیتانی وای لەکچەکە کرد بێزاربێ )
ئێل : بۆم دەهێنی یان نا (بەمۆنی)
جۆنگکووک : باشە باشە کچە توڕەکە
(خەندەیکرد چوە ژورەوە جلێکی بۆ هێنا کە بریتیو لە تیشێرتێکی درێژی ڕەش و سێچارەگێکی ڕەش)
جۆنگکووک :فەرموو
ئێل : سوپاس
جۆنگکووک :دەتوانی بە شێوەیەکی تریش سوپاسم بکەیت (بە خەندەوە )
ئێل : چی ؟
جۆنگکووک خۆی نزیک روخساری ئێل کردەوە
جۆنگکووک : لەجیاتی ئەوەی بڵێی سوپاس بە ماچێ رازیم  (چاوێکی داگرت کچەکە خێرا پاڵی بە سنگە پتەوەکەی کوڕەوەنا )
ئێل : من ڕازی نیم بێ ڕەوشت
(خێرا کچەکە بە شلەژاویەوە ڕۆشتە ژورەکەی کوڕەکەش بە خەندەی فراواون دەستەکانی لەسەر دڵیەوە دانا )
جۆنگکووک : ئاخ جۆنگکووک ئاخ خراپ ئاشقبوی

( دواتر تای چوە ژورەکەی یەکسەر خەوت بەڵام دووکەس هەر ئەملاو ئەملای جێگاکە ئەکەن کە خەو نابێتە میوانیان )

جۆنگکووک : ئای خوایە کاژمێر چواری بەیانیە ! پێم وابێ کاتی هەڵسانە منیش تازە ئەخەوم

ئێل : ئای ئێلی گەمژە بخەوە درەنگە

بــــەیـــــانــــی 7:25Am

تای :هەڵسن ئەرێ دە هەڵسن کەی کاتی خەوە ئێستا (بەدەنگی بەرز)
جۆنگکووک :تای وازبێنە (بەچاوداخراوی)
ئێل : چیە شێت بوی بەم بەیانیە زو هەلساوی
تای :دەهەڵسننن (بەهاوارەوە )
ئێل و جۆنگکووک : بێ دەنگبە ئەگەرنا خۆم ئەزانم چیت بەسەر ئەهێنم (لەیەک کتدا وتیان)
تای :واهـ ئەوە من ڕۆشتم خوای ئەکرد هەڵنەئەسانەوە (بەخێرای ڕۆشت)
جۆنگکووک : باشبوو ڕۆشت
(دواتر ئێل و جۆنگکووک کەوتنەوە خەو )

(ئێل چاوەکانی هەڵهێنا سەیری کاژمێرەکەی کرد کە 9:20بوو خەریک بوو بخەوێتەوە گوێی لە دەرگا بو )
ئێل : ئەمە کێیە تای خۆی کلیلەکانی پێیە جۆنگکووکیش وتی کە تەنها تای لێرە ئەمێنیتەوە ئاهـ بەمن چی بابۆخۆی هەر لەدەرگا بات ئاهـ دەبەسە برۆ  (دواتر بە هاوار) جۆنگکووک جۆنگکووک کوڕە جۆننن (جۆنگکووک لە ژورەکەوە هاواری بۆ کردەوە کە ژورەکانیان لەپاڵ یەک بو)
جۆنگکووک : چی بوە
ئێل : کوڕە هەڵسە دەرگای ماڵەکەتیان لە ژێرا لێکردەوە (بەبەرزی )
جۆنگکووک : چی !
ئێل : دەرگایە دەرگااا
جۆنگکووک : ئێ جا بۆ بەمن ئەڵێی برۆ بیکەوە (بەخەواڵویی سەری خستە ژێر سەرینەکە )
ئێل : من (بە شۆکەوە هاواری کرد )
جۆنگکووک : بەڵی چی تێدایە تۆ
ئێل : کوڕە تۆ بۆنە بێ مێشکی بیربکەوە گەر پاسەوانی لێ بێت هیچ کەس لە دەرگا نادات وە ئێستا لە دەرگا ئەدرێ کەوایە پاسەوانتەکانتە وە منیش پەیوەندیم پێوە نیە کەوایە هەڵسە برۆ بیکەوە
(کچەکە خەریکی ڕونکردنەوە بوو کوڕەکەش بە قشتی لەو دیوی ژورەکە گوێی گرتبوو تێنەگەیشت کچەکە ئامۆژگاری ئەکات یان فرمانی بەسەرا ئەکات بەبێزاری لە جێگاکەی هەڵسایەوە)
جۆنگکووک : کەی کاتی ئەوەبوو ئۆف(بەقشتی ڕۆشت دەرگاکەی کردەوە پاسەوانەکانی دو جانتای پێ بوو )
پاسەوان : گەورەم ئەوانە کەلوپەلەکانی خاتون ئێلە
جۆنگکووک : باشە بیدە من سوپاس (پاسەوانەکە چەمایەوە و ڕۆشت کوڕەکە جانتاکانی بردە ژورەوە

جۆنگکووک : ئێللللل (بە هاوارەوە )
ئێل : دەوازبێنە بخەومم (بەبێزاری هەلسا بەسەر پلیکانەکان هاتە خوارەوە )چیە !!
جۆنگکووک : کەلوپەلەکانت
ئێل : ئێ ببیبە ژورەکەم
جۆنگکووک :من (بەشۆکیەوە )
ئێل : بەڵێ ئەی من ئەم جانتایانە هەڵگرم
جۆنگکووک : .......
ئێل بەبێزاری : بێنە بیدەمن (دەستی بۆجانتاکەبرد
جۆنگکووک :لاچۆ (جانتاکانی هەڵگرت بردیە ژورەکەی ئێل  وە ئێلیش بەدوای دا ڕۆشت کوڕەکە جانتاکانی دانا خەریک بوو بڕوات بەڵام )
ئێل : جۆنگکووک (کوڕەکە ئاوەڕێ لێداوە)
ئێل : دەمەوێ شتێک بڵێم(سەیری کوڕکەکەی کرد)
جۆنگکووک :بفەرموو
ئێل بەڵام ئەی ئەگەر توڕە بویت
جۆنگکووک :هەرگیز ..دەی بیڵێ
ئێل : یانی توڕە نابی ؟
جۆنگکووک :نەخێر
ئێل : باشە دەیلێم
جۆنگکووک : گوێم گرتوە
ئێل :......




بەڕای ئێوە ئێل چی ئەڵێ ؟
.
.
.
.
.
To be continued 💜

ᴡʜʏ ᴅɪᴅ ᴍʏ ʜᴀᴛʀᴇᴅ ᴄʜᴀɴɢᴇ ? ✔️Donde viven las historias. Descúbrelo ahora