part{1}

856 59 12
                                    

١٠/٨/٢٠٢١

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

١٠/٨/٢٠٢١

سێشەممە

لە ڕێگا بووم بەرەو ماڵەوە دەمویست هەرچی زووە
بگەڕێمەوە ماڵەوە چونکە زۆر ماندوو بووم و تەنانەت
لە کاتی ڕێستەکانی ئەمڕۆشم هیچ ڕێستم وەرنەگرت
کارێکی زۆرم لەسەر کۆبوبویەوە دەبوایە ئەمڕۆ هەمووی تەواو بکەم و تەواوی شوێنەکە ڕێکخەم
ئەوەش بەڕاستی ماندووکەرانە بوو ...

ڕێگاکەم کەوتە لای دوکانێکی میوە فرۆشتن
بینیم ئافرەتێکی پیر خەریکی هەڵگرتنی
ئەو کەلوپەل و میوانە بوو کە لای بوو کەچی
هێزی تەواوی نەبوو هەڵیان بگرێ
وەلی هەر هەوڵی دەدا بۆ ئەوەی ئەنجامی بدا
چوومە لای و زەردەخەنەیەکی شیرینم بۆ کرد و

گووتم: خاتوون گیان دڵخۆشم دەبم
ئەگەر بهێڵیت تۆزێک یارمەتیت بدەم لە هەڵگرتنی
کەلوپەلەکانت .

لە وەڵامدا و گوتی : نا نەخێر کچی خۆم
نامەوێت بێزارت بکەم و لەکاتت بگرم .

شێوازێکی شیرینم بە ڕووخسارم بەخشی و
کیسەکانی دەستیم لێی وەرگرت و

گووتم: نەخێر نەخێر تکایە دەمەوێت یارمەتیت
بدەم هەر خۆی بێزار نابم بە یارمەتی دانی
خاتونێکی شیرینی وەک و تۆ .

لە وەڵامدا گووتی: هەر بەڕاستی تۆ کچێکی زۆر شیرینیت ، وە بێگوومان ڕازی دەبم یارمەتیم بدەیت.

وە منیش دووبارە زەردەخەنەیەکم بۆی کردەوە
و بەردەوامیمان دا بە ڕۆیشتن پێموابێ ئەو
هەر لە نزیک گەڕەکەکەی ئێمە دەژی
چونکە نزیک گەڕەکەکەمان بوو
دەمویست پرسیاری لێبکەم سەبارەت بەوەی
کە لەگەڵ کێ دەژی ، پێموابێ بەتەنها دەژی
ئەگەرنا چ کەسێکی دڵی دێت و بهێڵی ئافرەتێکی
پیر بەم شەوە بەتەنیا و بە کەلوپەلە قورسانە جێبێڵێ
چیدی نەمتوانی خۆم ڕابگرم و پرسیار نەکەم
دەمزانی گەر پرسیار نەکەم ئەم پرسیارە ئەم شەو
تەواوی بیرکردنەوەکانم داگیر دەکا سەیرێکی
ئافرەتە پیرەکەم کردوو

گووتم: خاتوون گیان ئەگەر لات ئاسایی بێ دەمەوێ
پرسیارێکت لێبکەم.

گووتی: بێگوومان کچەکەم فەرموو..

لـە تـاریـکـیـەوە بـۆ ڕوونـاکـی﴿OHS﴾🔚✔️Where stories live. Discover now