١٠/٨/٢٠٢١
سێشەممە
لە ڕێگا بووم بەرەو ماڵەوە دەمویست هەرچی زووە
بگەڕێمەوە ماڵەوە چونکە زۆر ماندوو بووم و تەنانەت
لە کاتی ڕێستەکانی ئەمڕۆشم هیچ ڕێستم وەرنەگرت
کارێکی زۆرم لەسەر کۆبوبویەوە دەبوایە ئەمڕۆ هەمووی تەواو بکەم و تەواوی شوێنەکە ڕێکخەم
ئەوەش بەڕاستی ماندووکەرانە بوو ...ڕێگاکەم کەوتە لای دوکانێکی میوە فرۆشتن
بینیم ئافرەتێکی پیر خەریکی هەڵگرتنی
ئەو کەلوپەل و میوانە بوو کە لای بوو کەچی
هێزی تەواوی نەبوو هەڵیان بگرێ
وەلی هەر هەوڵی دەدا بۆ ئەوەی ئەنجامی بدا
چوومە لای و زەردەخەنەیەکی شیرینم بۆ کرد وگووتم: خاتوون گیان دڵخۆشم دەبم
ئەگەر بهێڵیت تۆزێک یارمەتیت بدەم لە هەڵگرتنی
کەلوپەلەکانت .لە وەڵامدا و گوتی : نا نەخێر کچی خۆم
نامەوێت بێزارت بکەم و لەکاتت بگرم .شێوازێکی شیرینم بە ڕووخسارم بەخشی و
کیسەکانی دەستیم لێی وەرگرت وگووتم: نەخێر نەخێر تکایە دەمەوێت یارمەتیت
بدەم هەر خۆی بێزار نابم بە یارمەتی دانی
خاتونێکی شیرینی وەک و تۆ .لە وەڵامدا گووتی: هەر بەڕاستی تۆ کچێکی زۆر شیرینیت ، وە بێگوومان ڕازی دەبم یارمەتیم بدەیت.
وە منیش دووبارە زەردەخەنەیەکم بۆی کردەوە
و بەردەوامیمان دا بە ڕۆیشتن پێموابێ ئەو
هەر لە نزیک گەڕەکەکەی ئێمە دەژی
چونکە نزیک گەڕەکەکەمان بوو
دەمویست پرسیاری لێبکەم سەبارەت بەوەی
کە لەگەڵ کێ دەژی ، پێموابێ بەتەنها دەژی
ئەگەرنا چ کەسێکی دڵی دێت و بهێڵی ئافرەتێکی
پیر بەم شەوە بەتەنیا و بە کەلوپەلە قورسانە جێبێڵێ
چیدی نەمتوانی خۆم ڕابگرم و پرسیار نەکەم
دەمزانی گەر پرسیار نەکەم ئەم پرسیارە ئەم شەو
تەواوی بیرکردنەوەکانم داگیر دەکا سەیرێکی
ئافرەتە پیرەکەم کردووگووتم: خاتوون گیان ئەگەر لات ئاسایی بێ دەمەوێ
پرسیارێکت لێبکەم.گووتی: بێگوومان کچەکەم فەرموو..
YOU ARE READING
لـە تـاریـکـیـەوە بـۆ ڕوونـاکـی﴿OHS﴾🔚✔️
No Ficción:نامەوێت لەو ماڵە بتبینمەوە ، لەمڕۆ بەدواوە تۆ هیچی ئێمە نیت و تۆ ناناسین. :من یارمەتیت دەدەم. :بۆچی یارمەتیم دەدەیت؟ : لەبەرئەوەی پێویستت بە یارمەتی منە. :تۆ لەمن دەترسی؟ :بەڵی. : بەڵام من خۆشمدەوێی. :بەڵام من لەخۆشەویستی دەترسم.