part{19}

152 25 30
                                    

Pov: author

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

Pov: author

بەتەواوی ئەو سێ ڕۆژەی کە لە نێو ئازاردا نوقم بوون
سەخت تێدەپەڕێ بۆ هەرووکیان
یۆ جوونگ هەرچی پێیدەکرێت خۆی بەدوور دەگرێ
سێهونیش بەوە ناخی دەسوتێ
شەوانە بە خایاڵەوە دەخەوێت تا بەیانی بێت
فریشتەکەی ببینێ کە دڵی داگیر کردووە
کەچی یۆ جوونگ خۆی لێ بەدوور دەگرێت
وا بیر دەکاتەوە ئەگەر خۆی لێ دووربخاتەوە
سێهون لەبیری دەکات و خۆشی هەستی بۆی نامێنێ
بێ ئاگا لەوەی خۆشەویستی فریشتەكەی
بەجۆرێک لە دڵی سێهون چەقیوە
کە بە ڕۆژ و دوو ڕۆژێک ئاشقی نەبوە
تا بەوەندەش لەبیری بکات
ئەگەر دان بە ڕاستی دابنێن ئەوا زیاتر ئازار دەچێژن
بەو خۆ بە دوور گرتنەی ئێستایان
شەوانیان بە خەیاڵ و بیرکردنەوە تێدەپەڕێت
بەیانیانیش بە بێدەنگی تێدەپەڕێت
ئەوەی لەو نێوەندە قسە دەکات
سێهونە بەیانی باشی بەیانیان و
دەربڕینی خۆشەویستی و خەمخۆری خۆی
لە ئێواران کاتێک دەگەڕێنێتەوە ماڵەوە
بەردەوامە لە گووتنی

﴿ئاگاداری خۆت بە ، خۆشمدەوێی﴾

بە دەربڕینی خۆشەویستی و هەستی پاکی
بارێکی گرانی لەسەر دڵی لا دەچێت
وە هەموو کاتێک بەو دەربڕینەی
یۆ جوونگ لە نێو سەرسوڕمان جێدەهێڵێت
وەک ئەوەی هەر جارێک دەیڵێت یەکەمجارە بۆی
ئەوەندە بە تامەزرۆیە بۆ گوێبیست بوونی
ئەو هەستە جوانەی لە لایەن پیاوی دڵی
بەڵام بەردەوامە لە نکۆڵی کردن

ئێستاش کە بەیانی یەکتر نابینن
بەهۆی پشووی کۆتایی هەفتەکە
سێهون نازانێت چ هۆکارێک بدۆزێتەوە تا
سەردانی دڵبەرەکەی بکا و بیبینێ
ئاخر بەرگە ناگرێ لێی دوور بێت
ئەگەر بیتوانیایە بەتەواوی کاتەکانی ژیانی
لەنێو باوەشی خۆی نوقمی دەکرد
بێ ئەوەی بهێڵێ بۆ چرکەیەک رزگاری بکات
ئاخر بە حەسرەتی باوەشە بچکۆلانەکەیتی
بە حەسرەتی بۆنکردنیەتی
هەزارەها جۆری  بۆنی گوڵی شوبهاندوە
بە بۆنی فریشتەکەی تەنانەت هێشتا پێی وایە
هەموو گوڵی جیهان تێکەڵ بکەیت
ناتوانی ئەو بۆنە دروست بکرێت
کە لە فریشتەکەی هەیەتی
چونکە فریشتەکەی ئەو تایبەتە

Pov: Yoo jung

هەست دەکەم بێزارترین ساتی ڕۆژەکەم
ئەوکاتەیە شەو دادێت
ئیدی تەنها دەبم لەنێو بیرکردنەوەکانم
شەڕکردنە دووبارەکانی مێشک و دڵم
بەردەوامم لە شەڕکردن لەگەڵ دەروونم
بەشێکم بەرەنگار ئەبێتەوە
بەشێکم وێرانە
بەشێکم گرینگیت پێنادات
لەکاتێکدا بەشێکم خەریکی بیرکردنەوەیە لێت
لەهەمان کاتدا هەردووکیان منم
نازانم خەریکی چیم تەنانەت لەخۆم تێناگەم
وە کەسیش لێم تێناگات لە ئێستادا
وەک ڕابردوو نیم گۆڕاوم
دەمەوێت گوێ بەهیچ شتێک نەدەم
هیچ شتێکم لەلا گرینگ نەبێت
نامەوێت کەس پرسیارم لێبکات دەربارەی هیچ شتێک
هیچ وەڵامێکم نیە بۆخۆم چۆن وەڵامم بۆ ئەوان هەبێت
نامەوێت کەسم خۆش بوێت
نامەوێت ڕقم لە کەس بێت
دەمەوێت بێ هەست بم
ئاخر هەموو کاتێک هەستەکانم بەرەو هەڵەیان بردبووم
هەست بە خاڵی بوون دەکەم
هەست بە بێزاری دەکەم
هەست بە بەتاڵی دەکەم
زۆر وەڕەسکەرە
کە بیری لێدەکەمەوە هەموو شتێک لە ژیانم
هەڵە بووە ، کەسەکان ، هەستەکان ،
ڕەفتارەکان، مانەوەکان، ڕۆشتنەکان،

لـە تـاریـکـیـەوە بـۆ ڕوونـاکـی﴿OHS﴾🔚✔️Where stories live. Discover now