١٢/٨/٢٠٢١
پێنجشەممەچاوەکانم لە شۆکا کرانەوە ،
پیاوێک بوو کڵاوێکی ڕەش و
دەمامکێکی لەسەر ڕوخساری بوو ،
هەموو هێزی خۆم کۆکردەوە بۆ ئەوەی
وشەکان لە دەمم بێنمە دەرەوەگووتم: تـــۆ کـێی؟
بەڵام هیچ وەڵامێکم لە ئەوەوە دەست نەکەوت
تەنها سەیری دەکردم ، پاشان دەستێکی
بەرز کردەوە بۆلای دەمم و پارچە پەڕۆیەکی
سپی نا بە دەممەوە و ئیدی هەستم بە
هیچ شتێک نەکرد لە دەوروبەرمPov: author
لە خانوویەکی زۆر کۆن کە دەرەوەی بە تەواوی بەسەر یەکدا کەوتووە لە کۆنیدا و ژوورەوەشی
لە دەرەوەی خانووەکەی باشتر نیە
ئەم خانووە تەنها ژوورێکی کۆنی تیایە
ئەم ژوورەش کچێکی وەک و فریشتە لەسەر جێگا کۆنەکە پاڵکەوتووە و پیاوێکی دەروون نەخۆش
لەلایەکی جێگاکە دانیشتووە و چاوەڕێی
خەبەر بوونەوەی ئەم کچە دەکات، سەرنجی
ڕووخساری کچەکەی دەدا ، کە هێشتا وەک و فریشتەیەک و هیچ نەگۆڕاوە ، هەرچەندە ماوەیەکی زۆر دەبێت کە نەیبینیبوو بەڵام هێشتا کچێکە خاوەن ڕوخسارێکی بێ خەوش و قژێکی ڕەشی درێژە ،
بیری دەکردەوە بەهەر جۆرێک بێت دەبێت
تۆڵەی خۆی لەم کچە بکاتەوە و
بیکات بە موڵکی خۆیلەناکاو پیاوەکە هەستی بە جووڵەی کچەکە کرد ،
کچەکە خەریک بوو کاریگەری ئەو دەرمانە بێهۆشکەرەی لەسەر نەدەما کە
چەند کاتژمێرێک پێ بێهۆشکرابوو ،
وەلی ئەو کچە کە وەک فریشتەیەک وایە
نازانێ بە خەبەربوونەوەی چ نەهامەتییەک
چاوەڕێی دەکات .هەر کە خەبەر بوویەوە چاوەکانی بەرەو لای
جێگاکەی گێڕا بینی پیاوێک لای جێگاکەیەتی و
چاوەڕێی خەبەر بوونەوەی دەکات ،
بەڵام ئەمجارە هیچ ماسکێک و کڵاوێکی
نەپۆشیبوو پیاوەکە تەنها بە نیگا ساردەکانی
لە کچەکەی دەڕوانی ،کچەکە ئەوەی نێو گەرووی قوتدایەوە و
چەند پرسیارێکی لە دەمی هاتە دەرەوە وگووتی: تـۆ کێ؟ من بۆچی لێرەم؟
چۆن هاتووم بۆ ئێرە؟پیاوەکە: وادیارە زۆر بەپەلە بووی
بۆ ئەوەی بزانی چیت بەسەر دێت ، بۆیە وا زوو خەبەرت بوویەوە؟
YOU ARE READING
لـە تـاریـکـیـەوە بـۆ ڕوونـاکـی﴿OHS﴾🔚✔️
Non-Fiction:نامەوێت لەو ماڵە بتبینمەوە ، لەمڕۆ بەدواوە تۆ هیچی ئێمە نیت و تۆ ناناسین. :من یارمەتیت دەدەم. :بۆچی یارمەتیم دەدەیت؟ : لەبەرئەوەی پێویستت بە یارمەتی منە. :تۆ لەمن دەترسی؟ :بەڵی. : بەڵام من خۆشمدەوێی. :بەڵام من لەخۆشەویستی دەترسم.