18

2.3K 307 170
                                    



ڤۆت وکۆمێنت و فۆڵۆتان بیر نەچێ




بەیانی

ن/ت بە گریانی خۆی خەبەری بوەوە هەستا هەموو گیانی ببو بە ئارەقە
لەبەر ئەو خەوەی بینی دەستی کردەوە بە گریان
سەیرێکی لایخۆیەوە کرد بینی جۆنگکوک خەوتوە هێشتا
نزیک بوەوە لێی بوێ بە سنگیا کرد و سەریشی لەسەر سنگی دانا
کەمێ وا مایەوە دووبارە خەوی لێکەوتەوە


دوای ۳ کاتژمێر

دووبارە ن/ت خەوتوەوە و ئەگری بەڵام ئەمجارە جۆنگ کوک بە دەنگی گریانی خەبەری بوەوە


کوک: ن/ت ......ن/ت چیتە هەستە ن/تتتت
( هەوڵی خەبەر کردنەوەی ن/تی ئەدا)

ن/ت: نەخیررررررر وامەکەەەەەەە
( بەم قسەیەوە هەستا بە قیژەوە )

کوک: تەواو تەواو ئەوە تەنها خەوێک بوو
( خێرا ڕایکێشا باوشیەوە تا هەست بە ئارامی بکا)

ن/ت: تکایە مەهێڵە وام لێ بکا تکات لێئەکەم بم پارێزە جۆنگ کوک
( بە گریانەوە قسەی ئەکرد و باوشی بە جۆنگ کوکا کردبوو )

کوک: تەواو تەواو تاقانە قژ کاڵەکەم
( دەستی بە پشتیا ئەهێنا و ماچی قژی ئەکرد)

دوای چەن خولەکێک ن/ت لە باوشی کوک دوور کەوتەوە

جۆنگ کوک: چ خەوێکت بینی بەو جۆرە ترسای

ن/ت: ز......ز.......زڕدایکم هەمان.........هەمان
هەڕەشەی لێم کرد( هەنسک)

کوک: هەڕەشەی چی
( دەموچاوی گرژ کرد)

ن/ت: ژ......ژووری ......ژوری سور( تەقیەوە لەگەڵ گریان)

کوک: تاقانە قژ کاڵەکەم یەک خولەک لە هیچ شتێک تێناگەم
هەڕەشەی چی و ژووری سوری چی کەمێ هێور بەرەوە ئینجا قسەئەکەین
باشە
( لە هیچ شتێک تێنەگەشت)
ئێستا کەمێ بە تەنها جێت دێڵم خۆت ئارام کەوە و دەست و دەموچاوت بشۆ و وەرە با قسە بکەین باشە تاقانەکەم
( هەستایەوە و ماچێکی کرد و ژورەکەی جێهێشت)

ن/ت: نەفرەتی خوات لێبێ هۆن
( فرمێسکەکانی سڕیەوە و هەستایەوە چوە گەرماو خۆی بشوا بەڵام دەستەکانی زۆر ئەلەرزین نەیتوانی خۆی بشوا تەنها دەست و پلی شۆرد لەگەڵ دەموچاوی و ددانی و ڕۆیشتە خوارەوە)

کوک: چ زوو خۆت شۆری

ن/ت: خ...خۆم نەشۆرد

کوک: بۆچی

ن/ت دەستەکانی خۆی نیشان دا

مەزادخانەی سۆزانیەکان ✔️Where stories live. Discover now