![]()
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
یەکێک بوو لە ڕۆژە گەرمەکان هیتفۆنەکە لە گوێم بوو گوێم لە گۆرانی ئەگرت و دنیای دەرەوە ژاوە ژاو بوو جانتاکەم لە پشتم بوو کە کتێبەکانی تیا بوو ویستم بە پێ بڕۆم بۆ کۆلێژ و هاوڕێکانم ڕۆیشتبوون هەنگاوەکانم وەستا کاتێ ترافیکەکە سەوز بوو وە سەیارەکان کەوتنە جوڵــــــە سێری موبایلەکەمم کرد هێشتا بیست خولەک مابوو بۆ وانەکەم چاوەکانم بەرز بۆوە و چاوم لە هی کەسێک قفڵ بوو کە لەو بەری شەقامەکە وەستابوو چاوێکی تاریک و برسیکەدار لێوەکانی زەردە خەنەی ئەکرد قژێکی تۆخ و تاریک بینیم کەوتە جوڵە و بەرە و من ئەهات نازانم بۆچی چاوەکانم لانەئەچوون و بەردەوام بوون لە سێر کردنی دەنگێک وای کردم چاوەکانم لەبەم و سێری لایەکی تر بکەم
کە بینیم پیاوی پۆلیس بوو کە لەلای ترافیکەکە ئەوەستێ ڕۆژانە
پۆلیس:کچم بۆ ناڕۆی سێرکە لایتەکە سور بووە
دوای قسەکەی سێرم کرد ئەو ڕاستی ئەکرد و دواتر سێری شەقامەکەم کردەوە ئەوی لێ نەمابوو بۆکوێ چوو؟ خۆ بۆ لای من ئەهاتهەنگاوەکانم دەستی پێکردەوە و هیتفۆنەکەم لە گوێ کردەوە ڕێگایەکی زۆرم مابوو هێشتا ئەڕۆیشتم دوای ماوەیەکی زۆر لە ڕۆیشتن گەیشتم لەبەردەم کۆلێژ بووم و هەناسەم یایەوە و بەسەر پلیکانەکان ئەڕۆیشتم لە کۆتاییا گەیشتمە پۆل لە شوێنێک دانیشتم چاوم بۆ هاوڕێکانم ئەگێڕا کەسیانی لێ نەبوون هەر خۆی لێرەشبن لای من نابن ئەوان کەسی یەکەمی خۆیان هەیە
دەفتەرەکەم دەرهێنا و چاوەڕێی مامۆستا بووم دوای کەمێک هات و هاوڕێکانم لەدوای هاتن کە لەگەڵ هاوڕێکانی خۆیان بوون و پێئەکەنین
وانە تەواو بوو کاتێک کتێبەکانم ئەکردە ناو جانتاکەم چاوم چووە لای دەرگاکە هەمان کەس لای دەرگاکە وەستابوو وە سێری منی ئەکرد بەهەمان شێوەی لای ترافیکەکە چۆن هاتۆتە ئێرە؟
؟؟ :ناڤی
ئاوڕم یایەوە و مامۆستا بوو کە ناومی هێنا
ناڤی:بەڵێ مامۆستا
مامۆستا:سێری چی ئەکەی ئاگات لە وانەکە بێت
ویستم بڵێم ئەو کەسەی لای دەرگاکە بەڵام کە سێری لای دەرگاکەم کرد لەوێ نەبووئێستا دەمەو ئێوارەیە شەقامەکان پڕن لە خەڵک ژاوە ژاوێکی زۆرە چاوەڕێی پاس بووم بێت و بڕۆمە ماڵەوە
لە کۆتاییا هات چوومە ناوی و لە دواوە دانیشتم پاڵم یایەوە و سێری دەرەوەم ئەکرد لە شوشەکەوە وە وەک هەمیشە هیتفۆنەکەم لە گوێمە هەستم بەوە کرد کەسێک لە تەنیشتم دانیشت سێرم کرد زەردەخەنەی کرد بۆم
ناڤی:تــۆ
هەمان کەس بوو دوبارە ئەمە بەدوای منەوەیە؟ یان چی ئەو هێشتا زەردەخەنەی ئەکرد لێم هاتە پێشەوە و بە چپەوە وتی:من دوات نەکەوتووم هەموو ئەمە چارەنوسە
ناڤی : ببورە
وام وت و ڕووم کردە لایەکی تر هێشتا دیار بوو کە زەردەخەنە لەسەر لێویەتی وە کچێک لە پێشەوە سێری ئەکردم ئەی خوایە ئەمە چییە

YOU ARE READING
ئـــــەو
Romansaتەنها دوو پارتە..! تەواو بووە شێت بووم بەڵام جوانترین شێت بوون کە بەسەر مرۆڤێک بێت