16 ☆彡

1.7K 229 150
                                    

jjj Jk  jjj

/:/(((((())))))\:\

К сожалению, это изображение не соответствует нашим правилам. Чтобы продолжить публикацию, пожалуйста, удалите изображение или загрузите другое.

/
:
/
(((((())))))
\
:
\

★______________________★


پـــۆڤـــ نــاوتـــ/

دوو ڕۆژ تێپەڕیوە بەسەر ئەو شەوە ناخۆشە..لە ماوەی ئەم دوو ڕۆژەدا جۆنگکوکم نەبینیوە هیوادارم هەر نەیبینم..سەبارەت بە جیابونەوەکەش زۆر جدیم دەبيت خاتون جیۆنیش ئاگاداربکەمەوە و یارمەتیم بدات ئەگەرنا

ناتوانم جۆنگکوک ڕازیبکەم بەوەی لێم جیابێتەوە..ناتوانم چیتر
وەک هاوسەرێک باشترە بڵيم وەک کۆیلەیەک بژیم..خۆشمدەوێت
لەگیانی خۆشم زیاتر خۆشمدەوێت
بەڵام هەرگیز ناتوانم دەستبەرداری خۆشیەکانم بم
جگە لەوەش هەمووڕۆژێک گوێن لە وشەی
سۆزانی بێت و جەستە و دەرونم
ئازاربدرێت لە لایەن ئەو کەسەی کە خۆشمدەوێت
بەڵێ لەکۆتایدا..
ئەوە بڕیارە ڕاستەکەیە ئەگەر کەسێکت خۆشویست
وە ئەو مەترسیداربوو بۆت و ئازارت دەدات ئەوا هیچ پێویست
ناکات قبوڵی بکەیت جیبهێڵە و بڕۆ بۆ ئەوەی قەدرت
بزانێت...قەدەری خۆشەویستێکەت بزانێت

ئەم دوو ڕۆژە نازانم چۆن ڕۆشت
شەوان بە زۆر دەخەوتم..چونکە وەک جاران لەنێو باوەشی ئەو نەبووم
بەیانیاش درەنگتر هەڵدەستام.. هیچ ئارەزویی خواردنیشم نەدەکرد
سەڕەڕای ئاگادارم تەواوی جەستەمم کە دوای ئەو دەکەن
بەڵام من ئامادەنیم بگەڕێمەوە پێشموانییە هیچ کات بگەڕێمەوە


لە ئێستادا بۆخۆم لە ژورەکەم ڕاکشاوم
دەست دەهێنم بە سەری جەیدا کە وەک کەرويشکێک خەوتوە
لەنێو باوەشم..پێم سەیرە جەی هیچی نەوتوە سەبارەت بە جۆنگکوک
وەک ئەوەی هیچ گرنگ نەبێت بەلایەوە..وە دەتوانم هەست بەوە بکەم
کە جەی دڵخۆشە بە مانەوەمان لێرە...منیش دڵخۆشم چونکە ئێستا
وەک چۆلەکەیەکم کە تازە ئازادکراوە..جۆنگکوک هەرگیز ڕێگەی نەدەدا
بڕۆمە دەرەوە لەگەڵ کوڕەکەم..بەڵکو خۆشی دەهات و تەواوی کاتەکەش
هەر توڕەدەبوو و هاواری دەکرد وەک پیاوێکی پیر و شێت هاهـ


༺He's changed ༻Место, где живут истории. Откройте их для себя