34 ☆彡

1.9K 278 181
                                    

🖤🐰🖤

•••***•••*********•••****************

Ops! Esta imagem não segue nossas diretrizes de conteúdo. Para continuar a publicação, tente removê-la ou carregar outra.




***



*********



****************








لە ناکاو درگاکە کرایەوە منیش هەرزوو لەنێو باوەشی جۆنگکوک
هاتمە دەرەوە و بینیم ڤێرنۆ هاتە ژورەوە لەکاتێکدا جەی لە باوەشبوو
ئەوان خەندەیان دەکرد

ڤێرنۆ جەی دانا و درگاکەی داخست..جەی بەخێرایی ڕایکرد
بۆ لای من و قاچەکانمی لەباوەشگرت بزەم کرد و دابەزیمە
ئاستی ئەو ماچی کوڵمەیم کرد بە دەستم ئاماژەم بۆ ڤێرنۆکرد
کە بەخێربێت ئەویش خەندەیەکی جوانی کرد

ڤێرنۆ: سڵاو جۆنگکوک
(بە بزەوە)

ئەو وتی کاتێک لە جۆنگکوک نزیکبویەوە و سەیری زەویەکەی کرد
بەڕاستی ئێستا ئەوان وەک دوو براوان کە ڤێرنۆ بچوکەکە بێت و جۆنگکوکیش گەورەکە..وادەردەکەوێت کە ڤێرنۆ کارێکی هەڵەی
کردبێت وە جۆنگکوکیش بیەوێت سەرزەنشتی بکات


جۆنگکوک: بڕۆ دەرەوە
(بە ساردی)

جۆنگکوک لەسەر سۆفاکە دانیشت و قاچی لەسەر قاچی دانا
سەیری مۆبەکەی دەکرد من و ڤێرنۆ سەیری یەکمان کرد
دەزانم ڤێرنۆ جۆنگکوکی زۆر خۆشدەوێت و دەیەوێت
دوبارە وەک بران بن بەیەکەوە بەڵام جۆنگکوک کەلەڕەقە و بێ منەتە
لەهەموو کەسێک

ڤێرنۆ: باشە دەڕۆم بەڵام ئەوە بزانە من خۆشمدەوێت براکەم
وە بمبورە بۆ کردنی هەر کارێک کە ئەنجامدابێت و تۆم پێی
بێزارکردبێت..هیوادارم لەم ڕۆوە دەست بە ژیانێکی نوێ بکەن
دوور لە کێشە و جیابونەوە
(بە خەندەیەکی ساختەوە)


ڤێرنۆ دڵگران بوو بە کاردانەوەی جۆنگکوک
بەڵام دەرینەخست بە خەندەوە هاتە لای جەی و ماچی سەری کرد

جەی: مامە ڤێرنۆ تۆ دەڕۆیت
(بە نیگەرانی)

ڤێرنۆ: بەڵێ من دەڕۆم بەڵام هەرکات ویستت بتبەمەوە دەرەوە
تەنها بە ئومات بڵی پەیوەندیم پێوە بکات
(بە خەندەوە)

༺He's changed ༻Onde histórias criam vida. Descubra agora