32 ☆彡

1.9K 275 296
                                    

⛓☠️⛓

 _사랑이 _

Ops! Esta imagem não segue nossas diretrizes de conteúdo. Para continuar a publicação, tente removê-la ou carregar outra.

_사랑이 _

|
_
|
_
|
_
|
_
|
_
|
_____________________________





=بەیانی=

ڕوخسارم وشککردەوە و هاتمە دەرەوە لە دەستشۆرەکە
بە دەستێکم قژم بەرزکردەوە بە دەستەکەی تریشم بە دوای
شتێک دەگەڕام تاکو قژم ببەستم...تەوقەیەکم دۆزیەوە
سەیرم کرد ئەو تەوقەیە جۆنگکوک بۆی کڕیم کاتێک خۆشەویست بوین
هاهـ زۆر شتی ترم پارستوە و تاکو ئێستا لەلامە هەرچیەک بێت
ئەوانە یادگارین ئەو تەوقەیەم بەرکارهێنا و قژم کۆکردەوە
پاشان سەیری جەیم کرد ڕاکشابوو لەسەر بێدەکەی خەریکی
ئایپادەکەی بوو بوەستە ئەوە چییە کێ بۆی هێناوە

بەخێرایی نزیکیبومەوە دەستم لەسەر کوڵمەی جەی دانا
ئەویش سەیری کردم بە خەندە جوانەکەیەوە

ناوت: جەی کوڕم کێ ئایپادەکەی بۆ هێنای
(بە تێنەگەشتنەوە)

جەی: ئوما کاتێک لە ئاهەنگەکەبوین ئەپا لەگەڵ خۆی هێنای و دای
بە باپیرە تاکو دواتر بیدا بە من
(بە خەندەوە)

سەرم جوڵاند ئەها کەوایە باشە جەیم هەستاندەوە
لەباوەشم کرد لەکاتێکدا ئەو هەر خەریکی ئایپادەکەی بوو
پێکەنیم و هەنگاوم نا و چومە خوارەوە بۆ سەرمێزی نانخواردن
هەمووان دانیشتبوون بەڵام باپیرەی لێ نەبوو جەیم دانا لەسەر
کورسیەک و خۆشم دانیشتم

ناوت: بەیانیتان باش
(بە ئاسایی)

ڤێرنۆ: بەیانی باش شەکرۆ
(بە بزەوە)

خ.جیۆن: بەیانی باش کچم
(بە هێمنی)

ب.جیۆن: بەیانی تۆش باش
(بە خێرایی)

بەخەندەوە سەیری هەموویان کرد ئەوانیش بە خەندەوە سەیریان کردم
هەست دەکەم ئەمڕۆ خۆشدەبێت نازانم هەر لە خۆمەوە فول جەوم
هیوادارم ئەمڕۆ بەباشی بڕوات دەستمکرد بەنانخواردن
سەرنجمدا جەی نان ناخوات بەڵکو هەر خەریکی یاریکردنە
ئایپادەکەیم لەدەستی برد و دامخست پاشان لای خۆمەوە دامنا
بە جدی سەیری جەیم کرد کە بەڕوخسارێکی گرژەوە سەیرم دەکات

༺He's changed ༻Onde histórias criam vida. Descubra agora