( ڕۆشتنی گیڤارا بۆ کۆنگۆ )

6 2 0
                                    

کۆنگۆ
دوای نامەكەی بۆ كاسترۆ، گیڤارا كوبای بەجێ هێشت و ڕووی لە كۆنگۆ كرد بۆ دروستكردنی شۆڕش، بەڵام لەم شۆڕشەیدا سەرکەوتوو نەبوو بەهۆی دۆخی نالەباری ناوخۆی كۆنگۆیییەكان و باشووری ئەفریقا و پشتیوانی زۆری ئەمەریكا بۆ حكوومەتە ستەمكارەكان.
گیڤارا دەربارەی هۆکاری شکستی شۆڕشی کۆنگۆ لە یادەشتەکانیدا بۆ سێ هۆکار دەگەڕێنێتەوە، یەكەمیان ململانێی ناوخۆ لە نێوان سوپای كۆنگۆ و یارمەتینەدان و نەبوونی هەماهەنگی لەگەڵ گیڤارا و کۆمەڵەکەی، دووەمیان نەبوونی ئیرادە و ڕۆحی شۆڕش لە نێو سوپا و بڵاوبوونەوەی گەندەڵی لە نێو سەركردەكانی سوپا، سێیەم لە بنەڕەتدا ئەوان نیازی شەڕ و بەرپاكردنی شۆڕشیان نەبوو.
دوای شکستەکەی کاسترۆ نامەیەکی بۆ نارد داوای لێ كرد بەرەو پۆلیڤیا و بەدیاریكراوی دۆڵی نانكاهوازوو بڕوا و لەوێ پارچەیەك زەوی بۆ كڕیوە و تەرخانی كردووە تا سەربازگەی مەشق و ڕاهێنانی لەسەر دروست بكرێت.

دوای شکستەکەی کاسترۆ نامەیەکی بۆ نارد داوای لێ كرد بەرەو پۆلیڤیا و بەدیاریكراوی دۆڵی نانكاهوازوو بڕوا و لەوێ پارچەیەك زەوی بۆ كڕیوە و تەرخانی كردووە تا سەربازگەی مەشق و ڕاهێنانی لەسەر دروست بكرێت

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
گیڤارا Where stories live. Discover now