شۆڕشەکەی گیڤارا لە پۆڵیڤیا

6 3 0
                                    

پۆڵیڤیا
لەساڵی 1966 لەبارەی شوێنی گیڤاراوە زۆر پرسیار دەکرا و کەس نەیدەزانی لەکوێیە، تا لەکۆتاییدا ڕائید خوان ئەلمیدا ئاشکرای کرد کە گیڤارا لە ناوچەیەک لە ئەمریکای لاتین خزمەتی شۆڕش دەکات، دواتر گیڤارا دەستی بە شۆڕش کرد لە پۆڵیڤیا ناوی سوپاكەی نا "سوپای ڕزگاری نیشتمانی"، لەسەرەتادا چەند سەرکەوتنێکی باشی بەدەستهێنا بەڵام دواتر توشی شکست بوو، بەهۆی کەمی سەربازەوە کە تەنها 50 سەرباز دەبوون و نەبوونی چەکی پێویست.

شکستەکەی گیڤارا بۆ سێ هۆکار دەگەڕێتەوە:

- یەکەمیان: پێی وابوو تەنها ڕووبەڕووی سوپای پۆلیڤی دەبێتەوە، چونکە دەیزانی سوپایەکی لاواز و کەم ئەزموونن بێ ئاگا لەوەی کە ئەمریکا یارمەتی سوپای پۆلیڤیا دەدات.

- دووەم: ناکۆکی لەنێوان شۆڕشگێڕەکاندا هەبوو.

- سێیەم: گیڤارا پشتی بە بەکارهێنانی بێتەلەکان بەستبوو بەوەی کە لە ڕێگەی بێتەلەکانەوە پەیوەندی بە هاڤانای پایتەختی کوباوە بکات بەڵام سەرکەوتوو نەبوو چونکە نامەکان نەدەگەیشتن و سەرەنجام گەمارۆ دران.

گیڤارا خۆشی هۆكاری شكستەكانی ڕوون کردووەتەوە و نووسیەتی، سوپای پۆلیڤیا لەژێر فەرمانی هێزە تایبەتەكانی ئەمریکا دەجەنگان و بەوردی ئێمە و سەركردایەتیی شۆڕش، لەلایەن ئەمریکا لەژێر چاودێریدا بووین، جگەلەوەش هیچ هاووڵاتییەكی پۆلیڤیا نەیدەویست بێتە ڕیزی هێزەكانی شۆڕش، ئەمەش كاریگەری یەكجار گەورەی هەبوو، تا لە كۆتایدا فیلیكس رۆدریگیز یەكێك لە هاوڕێ کوبییەکانی گیڤارا كە لە بەرژەوەندی هەواڵگری ئەمریکا كاری دەكرد، شوێنی گیڤارا بە هەواڵگری ئەمریکا دەڵێت و هێزەكانی پۆلیڤیاش بەپەلە دەگەنە شوێنەكە و لە واردی جۆرۆ هێرش دەكەنە سەریان و گیڤارا بە برینداری دەستگیر دەکرێت.

گیڤارا خۆشی هۆكاری شكستەكانی ڕوون کردووەتەوە و نووسیەتی، سوپای پۆلیڤیا لەژێر فەرمانی هێزە تایبەتەكانی ئەمریکا دەجەنگان و بەوردی ئێمە و سەركردایەتیی شۆڕش، لەلایەن ئەمریکا لەژێر چاودێریدا بووین، جگەلەوەش هیچ هاووڵاتییەكی پۆلیڤیا نەیدەویست بێتە ڕیزی ...

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
گیڤارا Where stories live. Discover now