كچی گیڤارا : ئەگەر باوكم بمابایە شەڕی بۆ ئازادیی كوردستانیش دەكرد
ئەلیدا گیڤارا، كچی ئەرنستۆ چێ گیڤارا، شۆڕشگێڕی هەرە ناسراوی سەدەی بیستەمە كە پاش كوشتنی لە 9ی ئۆكتۆبەری 1967 لە پۆلیڤیا، بووە سیمبولێكی جیهانی. ئەلیدا كە وەكو باوكی پزیشكە و ئێستا لە پەیمانگەی چێ گیڤارا بۆ توێژینەوە لە شاری هاڤانای پایتەختی كوبا كاردەكات، لە ماڵەكەی خۆیدا لە هاڤانا پێشوازی لێكردین و دەمێكی درێژ باسی كاركردنی لەو پەیمانگەیە، ژیان و كارەكانی باوكی و رەوشی كوردستانمان لەگەڵ كرد. ئالیدا لەم هەڤپەیڤینەدا دەڵێت ئەگەر باوكی لە ژیاندا بمایە وەكو چۆن خەباتی بۆ ئازادیی گەلی كوبا كرد، ئاواش خەباتی بۆ ئازادیی گەلی كورد دەكرد.