𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 « 33 » کڵێسا

1.8K 260 93
                                    





..♪.♡︎.♪..





𝑁𝐸𝑉𝐴𝑁 𝐾𝐼𝐿𝐿𝐼𝐴𝑁"


دوو ڕۆژ بەسەر ئەو ڕوداوەدا تێپەڕی
قۆڵم هێشتا ئازاری هەیە بەڵام خراپ نیم

ئاریس لەو ڕۆژەوە نەگۆڕاوەتەوە
نازانین کە دەتوانێ کۆنترۆڵی خۆی بکات یاخود نا
دەتوانێ بزانێت چی دەکات یاخود نا

ئەو هێزەی کاکم داینابوو تەنها بۆ پارێزگاری کردن
نەوەک شەڕکردن ئەم شەو دوو ئۆمێگا کوژراون!
کە بەتەواوی کاکم دڵ تەنگ بوو جگە ئەو هەموو هۆزەکە

ئەوان دوو گورگی تەواو گەنجی زیرەک و بەهێز بوون
نەدەبوایە بەو شێوەەی بمرن،

ئاریس ئەو شەوە هێرشی کردە سەرم،
ئێمە دڵنیانین لەوەی ئەو دەتوانێ خۆی کۆنترۆڵ بکات یاخود نا پێویستە بەخێرای ئەوە بکات نازانین دەتوانین پشتی پێ ببەستین یاخود نا

"هێی لەوێ بیر لەچی دەکەیتەوە"
ئاریس بوو هاواری کرد کاتێک لەمن دوور بوو

ئاوڕم دایەوە ئەو بەرەو ڕووم دەهات
دەبوایە، هەندێک شتی لێ بپرسم

"چۆنیت؟!"
پرسیارم کرد

"هم باشم ئەو دەمووچاوە کرژە چیە ؟!"
بە سەرسامی وتی

"هیچ نیە، تەنها دەربارەی ئەوەیە کە دەتوانی خۆت کۆنترۆڵ بکەیت یاخوود نا"
ڕوونم کردەوە

"همم کاکم وتی ئەوە ئاسایە،
وەک و یەکەم جار وایە "
ئەو بەبێ گرینگی پێدان وتی

"کەواتە باشە دڵخۆشم"
ئێمە هەنگاومان نا

"ئەی چیت کرد بە کاکم دەڵێیت ؟!
کە دەبیت بە باوک "
نەم توانی خۆم بگرم پێکەنیم

"کوڕە، دەبێت ئاوا قسە بکەیت"
ئەو هاواری کرد و دانەیەکی کێشا بە پشتمدا

"ئاهے نەفرەت گەمژە، هێشتا من باش نیم، وامەکە قۆڵم بجوڵێنم وە چیە ڕاستیەکە ناڵێم ؟! ههے"
چەند هەنگاوێک لەو دوور کەوتمەوە

"دەنگت گەمژە"
ئەو هاواری کرد و زەردەخەنەی دەکرد

"بەڵێ بەڵێ کوڕەکەمان گەورە بوە"
زەردەخەنەم کرد

بەڵام بوەستە شتێکم بیر کەوتەوە!
"بوەستە نەفرەت من ئامادەنیم بۆ بوون بە مامە و کاکە من هێشتا گەنجم نامەوێ بەو شێوەیە
بانگ بکرێم "
چاوەکانم فراوان بوون بە دراماتیکی شۆک دەردەکەوتم
نەفرەتت لێبێت

کاتژمێر 𝟏𝟏:𝟓𝟗ی شەو !               «ᴡᴇʀᴇᴡᴏʟғ » ✓Where stories live. Discover now